نوچەنێت
به‌ڕێوه‌به‌ری هۆبه‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان له‌ئاسایشی سلێمانی رایدەگەیەنێت، به‌هاوكاری ئاسایشی دوكان،توانراوە ده‌ستبگیرێت بەسه‌ر پێنج كیلۆ تلیاك و دەشڵێت “له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه 84 كه‌سیان به‌هۆی بازرگانیكردن بەماددە هۆشبەرەکان ده‌ستگیركردووه”.
ئەمڕۆ سێشەممە 23-5-2017 جه‌لال ئه‌مین، به‌ڕێوه‌به‌ری هۆبه‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان له‌ئاسایشی سلێمانی، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند “رۆژی دووشەممە دوای کۆکردنەوەی زانیاری ورد و به‌دواداچوون، توانرا به‌هاوكاری ئاسایشی دوكان، ده‌ستبگیرێت به‌سه‌ر پێنج كیلۆ مادده‌ی تلیاكدا، كه‌له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه هێنرابوو بۆ ئه‌وه‌ی بازرگانی پێوه بكرێت و بڵاوبكرێته‌وه له‌ناو شاردا”.
به‌ڕێوه‌به‌ری هۆبه‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان له ئاسایشی سلێمانی ئاماژە بەوە دەدات، كه له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه تا ئێستا 84 كه‌سیان ده‌ستگیركردووه، به‌هۆی بازرگانیكردن و به‌كارهێنانی مادده هۆشبه‌رەکان.
هەروەها گوتیشی”ئەو کەسانەش، کە دەستگیرکراون 52 یان راگیراون، 11 یان سزادراون، 18 یان چاره‌نووسیان دواخراون و 13ی تریان ئازاد كراون”.
جه‌لال ئه‌مین ئەوەشی راگەیاند “کە له‌ئەمساڵدا 4 ئافره‌ت به تۆمه‌تی بازرگانیكردن و به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیركراون”.