هێزی پێشمەرگەی ئێزیدخان دەست بە مەشقی سەربازی دەکات

0

نوچەنێت-رووداو
هێزەکانی پێشمەرگەی ئێزیدخان دەست بە مەشقی سەربازی دەکەن و هەزار پێشمەرگە بەشداریی خولی راهێنان دەبن.

لە سەرەتای هێرشی داعشدا بۆ سەر شنگال، حەیدەر شەشۆ، ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، لە نزیك مەزارگەی شێخ شەرفەدین لە چیای شنگال بەرگریی كرد، بۆیە ژمارەیەكی زۆر لە كوردی ئێزدی لە دەوری كۆبوونەوە، دواتر حەیدەر شەشۆ هێزەكەی خۆی لەژێر ناوی هێزی پاراستنی ئێزیدخان كۆكردەوە.

حەیدەر شەشۆ، بەرپرسی هێزی پاراستنی ئێزیدخان رایگەیاند، حەوت هەزار پێشمەرگەیان ئامادەن و بڕیارە هەموویان بخرێنە سەر وەزارەتی پێشمەرگە.

لە قۆناغی یەکەمدا 300 پێشمەرگە لە کوڕ و کچانی پاراستنی ئێزیدخان بۆ پێنج هەفتە مەشق وەردەگرن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com