نوچەنێت
ئەندامێکی کوردی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایدەگەیەنێت، چوار چه‌كدارى حه‌شدى شه‌عبى، كه هه‌فته‌ى ڕابردوو له بازگه‌یه‌كی نزیك موسڵ، هێرشیان كردووه‌ته سه‌رى، ده‌ستگیر كران.
بە گوێرەی زانیارییەکان، ئه‌و هێزه‌ى په‌لامارى په‌رله‌مانتاره كورده شه‌به‌كه‌كه‌یان داوه، سه‌ر به نورى مالیكی، سه‌رۆكى پێشووى حكومه‌تن و هه‌ر ئه‌ویش پشتیوانی‌یان ده‌كات، له‌لایه‌ن حه‌نین قه‌دۆ، په‌رله‌مانتارى شه‌به‌كى سه‌ر به ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تى یاساوه سه‌رپه‌رشتى ده‌كرێن.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 22/ 5/ 2017 په‌رله‌مانتار مه‌لا سالم شه‌به‌كى، نوێنه‌رى كوردى شه‌به‌ك له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، له لێدوانێكى ڕۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: دواى ئه‌وه‌ى ژماره‌یه‌ك چه‌كدارى حه‌شدى شه‌عبى سه‌ر به نورى مالیكی، له هه‌فته‌ى ڕابردوو له بازگه‌یه‌كى نزیك موسڵ هێرشیان كرده سه‌رم، سكاڵام له‌سه‌ریان تۆمار كرد و لایه‌نی په‌یوه‌ندیداریش ده‌ستگیریانی كرد”.
مه‌لا سالم شه‌به‌كى ڕوونیكرده‌وه، كه وێستوویه‌تی سه‌ردانى موسڵ بكات، به‌ڵام له خاڵی پشكنینى “بازوایا” چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبى وێڕاى سووكایه‌تی پێكردن و جنێودان، لێیان داوه و برینداریان كردووه. گوتی “دواتر سكاڵام له‌سه‌ر ئه‌و چه‌كدارانه تۆمار كرد، به‌و هۆیه‌شه‌وه فه‌رمانى گرتنیان بۆ ده‌ركرا، ئێستا له به‌غدا ده‌ستبه‌سه‌رن”.
ئەو پەرلەمانتارە ئاماژه به‌وه دەدات، كه دادگا لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌ستپێكردووه و چاوه‌ڕێی بڕیارى دادگا ده‌كات.