لە سوید پیاوێک هەوڵی سوتاندنی خۆی و ژنەکەی و دوو مناڵی دەدات، بەهۆی رەتکردنەوەی داوای پەنابەری

0

بەهۆی رەتکردنەوەی داوای پەنابەری

لە سوید پیاوێک هەوڵی سوتاندنی خۆی و ژنەکەی و دوو مناڵی دەدات

نوچەنێت . سوید

پیاوێکی پەنابەری تەمەن ٣٨ ساڵ، بەهۆی ئەوەی داوای مافی پەنابەرێتی لە وڵاتی سوید رەتکراوەیەوە، هەوڵی سوتاندنی ئۆتۆبێلەکەی دەدات، بەخۆی و ژن و دوو منداڵەکەیەوە، بەڵام بەر لەوەی کارەکەی ئەنجامبدات لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر دەکرێت.

رۆژنامەی ئەفتۆنبلادێتی سوید، بڵاویکردەوە، ئەو پیاوە تەمەن ٣٨ ساڵە، ئۆتۆمبێلەکەی لەبەنزین هەڵدەکێشێت، ئاگرێک بەدەستییەوە دەگرێت تا گری تێبەردا، ئەویش لەکاتێکدا کە خۆی و ژنەکەی و دوو منداڵی لە ئۆتۆمبێلەکەدان.

پۆلیسێک دەڵێت” ئێمە نەمانتوانی ئەو پیاوە لە ئۆتۆمبێلەکەی دابگرین، کە بەدەبەیەک بەنزینەوە دانیشتبوو”.

بەپێی زانیارییەکانی رۆژنامەکە، ئەو پیاوە تەمەن ٣٨ ساڵە، بەهۆی ئەوە هەوڵی خۆکوژی داوە، داوای مافی پەنابەرێتی رەتکراوەتە و پێی راگەیەنراوە، دەبێت سوید جێبهێڵێت، بۆیە بە ڕێگاوە بووە بۆ فەرمانگەی کۆچی سوید،  پیلانی ئەوەی هەبووە، لە پارکێکی ئۆتۆمبێلدا بوەستێت و ئاگر لە ئۆتۆبێلەکەی بەربدات، کە لەناویدا خۆی و ژنەکەی و دوو مناڵی تەمەن ٦ ساڵ و ٨ ساڵی تێدابووە.

ئەو رۆژنامە سویدیە، چۆنیەتی دەسگیرکردنی ئەو پیاوەی خستووەتە روو و نوسیویەتی، کاتێک ئۆتۆمبێلە رەنگ رەشەکەی ئەو پیاوە،  لە یەکێک لە ترافیک لایتەکانی ستۆکهۆڵم هێواشی دەکاتەوە، پۆلیس رایدەگرن، بۆ ئەوەی دەستگیری بکەن، بەڵام دەرگاکانی ئۆتۆمبێلەکە داخراو دەبێت، بۆیە بەشێک لە جامەکانی ئۆتۆمبێلەکەی دەشکێنن، تا ئەگەر ئاگری لە ئۆتۆمبێلەکەی بەردا بتوانن کۆنترۆڵی بکەن.

بەڵام پیاوەکە لە ناو ئۆتۆمبێلەکەدا دەمێنێتەوە، لەگەڵ دەبەیکی ٥ لتری بەنزیندا، کە سەری دەبەکەی کردبوەوەو ئاگرێکی بەدەستیەوە گرتبوو، ژنەکەی بەترسێکی زۆرەوە لە ئۆتۆبێلەکەدا دانیشتبوو، مناڵەکانیشی لەپشتەوەی بوون.

دوای هەوڵێکی زۆر، پۆلیس توانیان ئەو پیاوە بەتۆمەتی هەوڵی کوشت دەستگیربکەن.

بەرپرسی زانیاری لە پۆلیس دەڵێت”کاتێک ئێمە چوینە ناو ئۆتۆمبێلەکە، بۆنێکی زۆری بەنزین دەهات، پیاوەکە گشت بەنزینەکەی رشتبوو بەخۆیدا، رەنگە بەنزینی بە مناڵ و خێزانەکەشیدا کردبێت”.

دواتریش خێزان و مناڵەکانی گواسترانەوە بۆ فەرمانگەی سۆسیال. بەڵام تا ئێستا روون نییە ئەو پیاوە پەنابەرە لە چ وڵاتێکەوە رووی لەسوید کردووە.

Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com