نوچەنێت- الشرقالاوسط
شانشینی سعودیە لە هەشتاکان، یەکێک لە هاوپەیمانە سەرەکیەکانی ئەمریکا بوو. ئەم وڵاتە لە زۆر رووەوە شوێندانەر بوو. خاوەنی ئەم رستانە، ئالێن هیرز، یەکێک لە بەڕێوەبەرانی دەزگای هەواڵگری ئەمریکا (سی.ئای.ئەی)ە لە سەردەمی دۆناڵد ریگان، سەرۆکی ئەو کاتی ئەمریکا، کە لە وەسفی پەیوەندییەکانی ئەمریکا و سعودیەدا گوتوویەتی.
هاوپەیمانی ئەمریکا و سعودیە، لە زۆر رووەوە کۆمەڵێک ئامانجی هاوبەشی هێنایە دی، لە سەرووی هەموویانەوە پێش گرتن بە دزەی کۆمۆنیستەکان بوو، کە هەر دوو وڵات لێێ نیگەران بوون. هەر ئەم بابەتەش بووە هۆی ئاسانکاری لە هاوکاریەکانی دوو لایەن، تا ئەو جێگایە، کە بندر بن سلطان، شوێندانەری سعودیەی بەرز و زۆر گەورە نرخاندووە و گوتوویەتی، کە بەهای ئەم هاوکاریە زیاتر لە رێککەوتنەکانی فرۆشتنی “ئاواکس”ە بە رادەی “چەکی ئەتۆمی” بەراورد دەکرێت.
بە درێژایی مێژووی پەیوەندیەکانی ئەمریکا و سعودیە، هەر دوو لایەن کۆمەڵێک نیگەرانی هاوبەشیان هەبووە و لە ئێستادا نیگەرانی هاوبەشی دیکە دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکای ناچار کردووە، کە سعودیە وەک شەریک و هاوبەشێکی جێی متمانە بخوێنێتەوە. وڵاتێک، کە چارەسەری زۆریەک لە کێشە و سەرئێشەکانی لایە.
ترامپ، سعودیەی وەک مەنزڵگەیەک بۆ یەکەمین سەردانی دەرەوەی خۆی هەڵبژارد. هۆکاری سەرەکی ترامپ بۆ ئەم هەڵبژاردنە، دانانی موسوڵمانانە وەک بەردەنگی خۆی، کە لە جیهان و میدیاکاندا، لە رۆژەڤدان وەک پرسێکی سەرەکی. ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ دوو هۆ، یان مەسەلەی کۆچبەری یا تیرۆریزم. لەو سۆنگەوە، کە سعودیە شوێنی سەرهەڵدانی ئایینی ئیسلامە و “حرمین شریفین”ی لێیە، ئەم وڵاتەی کردووە بە گرنگترین ناوەند، بۆ ئەوەی، کە یەک و نیو ملیار موسوڵمان بکاتە بەردەنگی خۆی.
ترامپ لەم سەردانەی هەوڵ دەدات ئەم پڕۆپاگەندەیە، کە ئەمریکا لە دژی موسوڵمانان دەجەنگێ، لە بیری موسوڵمانان بسڕێتەوە. شازادە محەمەد بن سەلمان، توانی هاوپەیمانییەکی راستەقینە و گەشبینانە لە گەڵ واشنتۆن پێکبێنێ. گوتەکانی شای سعودیە لە ئەمریکا، جەخت کردنەوەیەک بوو لە سەر رۆلی سەرکردایەتی ئەم وڵاتە لە جیهان و هەروەها رۆڵی سعودیە لە رابەرایەتی کردنی جیهانی ئیسلام. لەم گۆشەنیگاوە، سەردانەکەی ترامپ بۆ سعودیە و کۆبوونەوەکەی لە گەڵ سەرانی وڵاتانی ئیسلامی ئەم ئامانجەی لە پشتە. لێدوان و هەڵویستی سیاسییەکانی دوو وڵات لەو رووەشەوە جێی سەرنجن، کە مەترسییەکانی تیرۆریزم و رێکخستنی هەمەلایەنە لە دژی فراوانخوازی ئێران لە ناوچەکە وێنا دەکەن.
شای سعودیە لە کۆبوونەوەی کابینەی دەوڵەت پێشوازی لە سەردانەکەی سەرۆکی ئەمریکا و سەرانی وڵاتانی ئیسلامی-عەرەبی کرد. بە رواڵەت دیدارەکانی ترامپ و بەرپرسانی باڵای سعودیە، زۆرتر رەهەند و بواری سەربازی و ئابوری لە خۆ دەگرێت، هەر وەها ساتوسەودای سیستەمی بەرگری موشەکی و چەکە قورسەکان لە خۆ دەگرێت، کە ئیدارەی ئۆباما لە گەڵ فرۆشتنی بە سعودیە دژایەتی دەکرد. یەمەن تەوەرێکی دیکەی ئەم کۆبوونەوانە بوو و کۆنترۆڵکردن و پێشگرتن بە زێدەڕەوییەکانی ئێران، پرسێکی سەرەکی ئەم دانیشتنانەیە. ئێران لە دوای شۆرشی 1979وە هەوڵی ئەوە بووە، کە لە رووی سەربازی و ئایینیەوە دنەی سعودیە بدات. لێدوانەکانی شای سعودیە روون بوو “چاوەڕێ ناکەین تا شەڕەکە بکێشرێتە سەر خاکی ئێمە، بەڵکوو لە هەوڵداین مەیدانی شەرەکە بگوازینەوە بۆ ئێران”. ئەم لێدوانەی شای سعودیە لە میدیاکانی جیهانی وەکوو سیاسەتی نوێی سعودیە، رەنگی داوەتەوە، وڵاتێک ئەگەر شەڕ بێتە ئاراوە لێی بێباکە.
ترامپ کاتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی بڵێنی دا، کە تیرۆریزم بنەبڕ بکات، کلتوری نەفرەت بسڕێتەوە و هەر بستە خاکێک، کە تیرۆرستێکی لە سەر بێت، ژێروڕوو بکات. ئێستا کاتی ئەوە هاتووە، کە گروپە تیرۆرستەکانی شیعە لە عێراق، سوریا و لوبنان پاکتاو بکرێن. لە رووی دارایی و ئەمنی و سیاسییەوە گوشاریان بخرێتە سەر. تیرۆریزم تەنها یەک مانای هەیە و جیاکارییەک لە نێوان میلیشیای شیعە و سوننە نابێ بکرێت. رێک بە پێچەوانەی باراک ئۆباما، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، کە رێگەی بۆ گەشەکردنی گروپە شیعەکان فەراهەم کرد و پێی وابوو، کە تیرۆریزم لە سوننەکاندا ریشەی داکوتاوە. حەشدی شەعبی و لقەکانی، کە نزیک بە 40 گروپ لە عێراق و سوریا لە خۆ دەگرێ، بە تێکڕا شیعەن. هیچ جیاوازییەکیان نییە، تیرۆرستەکان لە یەک رەگەزی هاوبەشن.
ریگان لە بەڵێنەکەی سەبارەت بە پشتیوانی کردنی وڵاتانی هاوپەیمانی ئەمریکا، پێداگر بووە و دەستوەردانەکانی یەکێتی سۆڤییەتی پێشووی لە کاروباری ناوخۆی وڵاتانی عەرەنی کەنداوی بەربەست کردبوو. لە سەر ئەم بەلێنەی خۆی مایەوە و لە ئێستادا، دەبێ چاوەڕێ بکەین تاکوو بزانین، سیاسەتی ترامپ لە هەمبەر بە ئێران و وڵاتانی تەوەری شەرارەت چۆناوچۆن دەبێت. ئایا پاشڤەڕۆیی و تیرۆریزم لە جیهان پاک دەبێتەوە. ئەگەر هەڕەشەیەکی جددی هەبێت، ئەوە ئەمریکایە، کە دەتوانێ پێش بەم رەوتە مافیاییانە بگرێت.
دیدارە مێژوویەکی ترامپ، بنەڕەتی هاوکارییەکی مەزنە لە نێوان سعودیە و واسنتۆن. رێبەرانی دوو ڵات پلانی زیندووکردنەوەی شەراکەتی ستراتیژی و ئابووری و سیاسی و ئەمنی خۆیان دادەڕێژنەوە و پێش بە خومەینیزم دەگرن لە ناوچەکە، هەروەها چیدی رێگە بە ئێران نادەن دەستوەردان لە ناوچەکە بکات و بارگرژی زیاتر بە دیاری بێنێ.