خوێندنى باڵا قۆناغى سێیەم و چوارەمى شایستە دارایى خوێندکارانى تواناسازى راگەیاند

0

نوچەنێت:تایبەت

گوتەبێژی وەزارەتى خوێندنى باڵای هەرێم رایدەگەینێت، خەرجکردنى قۆناغى سێیەم و چوارەمى شایستەى دارایى خوێندکارانى بەرنامەى تواناسازى، بەسیستمى بانکى رەوانەى زانکۆ پەیوەندیدارەکان کرا.

لە رێکەوتى 6-3-2017، سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان ڕەزامەندى نیشاندا لەسەر خەرجکردنى بڕى (30) ملیۆن دۆلار بۆ خوێندکارانى بەرنامەى تواناسازى، بەتایبەت ئەوانەى ئێستا لە پڕۆسەى خوێندندان

لەلێدوانێکی تایبەت بەنوچەنێت، عەباس ئەکرەم، گوتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: لێژنەى دابەشکردنى شایستە داراییەکانى خوێندکارانى بەرنامەى تواناسازى بڕیاریدا بە خەرجکردنى قۆناخى سێیەم و چوارەمى شایستەى دارایى خوێندکارانى بەرنامەى تواناسازى کە بەسیستمى بانکى رەوانەى زانکۆ پەیوەندیدارەکان کرا.

گوتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دەڵێت”قۆناغى سێیەم و چوارەمى شایستەى دارایى خوێندکارانى بەرنامەى تواناسازى بڕەکەى بریتیە لە (522,480) هەزار دۆلارى ئەمریکی، بۆ ئەوەش بڕە پارەکە بە دوو قۆناغ خەرج دەکرێت”.

لەبارەی قۆناغەکانی خەرجکردنی ئەو بڕەپارەیەش گوتی “قۆناغى سێیەم بڕەکەى بریتیە لە (315,893) دۆلارى ئەمریکى و 13 خوێندکارى بەرنامەى تواناسازى لە هەریەک لە زانکۆکانى (ئەمریکا – بەریتانیا – ئوستورالیا – کەنەدا و ئەڵمانیا) لێى سودمەند دەبن، هەروەک قۆناغى چوارەمیش بڕەکەى بریتییە لە (206,587) دۆلارى ئەمریکى و، 12 خوێندکارى بەرنامەى تواناسازى لە هەریەک لە زانکۆکانى لە (ئەمریکا و ئوستورالیا) لێى سودمەند دەبن”.

عەباس ئەکرەم راشیگەیاند “پێشوتر لە قۆناخى یەکەم و دووەمدا بەجیا وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بڕى (1,930,118) مليۆن دۆلارى ئەمریکى بۆ (111) خوێندکارى بەرنامەى تواناسازى لە زانکۆ جیاکانى وڵاتانى (ئەمریکا، بەریتانیا، فەرەنسا و ئوستورالیا) خەرجکرد”.

لەبارەی کۆى گشتى ئەو بڕە پارەیەى تا ئێستا خەرجکراوە  ئەو گوتەبێژەی وەزارەت ئاماژەی بەوەدەدات، کە بریتیە لە (2,452,598) ملیۆن دۆلارى ئەمریکى کە (1366) خوێندکارى  بەۆنامەى تواناسازى لە وڵاتە جیاکان لێى سودمەندبون، کۆى ئەو پارانەش لە رێگەى سيستمى بانکیەوە ڕەوانەى زانكۆکان کراوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com