کۆتایی موسڵ، سەرەتای کوردستانی گەورە

0

نوچەنێت

کۆنتڕۆڵکردنەوەی موسڵ، بێ گومان مانای کۆتایی قەیران لە عێراق و ناوچەکە نادات، رێک بەو هۆیە، کە پڕۆژەی کوردستانی گەورە سیناریۆی دواترە، کە گەلێک لە کەیسی موسڵ ئاڵۆزترە.

محەمەد ساڵح سدقیان، سەرۆکی ناوەندی عەرەبی بۆ دیراساتی کاروباری ئێران، لە یاداشتێکدا گریمانەی ئەوە دەکات، کە موسڵ بەم زووانە کۆنتڕۆڵ دەکرێتەوە، بەڵام پرسی گەورەتر، کە دەبی سەرنجی بخرێتە سەر، دەستپێکی پڕۆژەی دەوڵەتی کوردی و پێکهاتنی کوردستانی گەورەیە، کە بە بەراورد لە گەڵ پرسی موسڵ، فرە رەهەندتر و ئاڵۆزتر دێتە بەرچاو.

گرفتی گەورە لە پەیوەندی لە گەڵ دۆسیەی موسڵ ئەوەیە، کە ئەمریکیەکان بە ئاشکرا بەربەست لە بەردەم پێشڕەوی سوپای عێراق لە کۆنتڕۆڵکردنەوەی شارەکە دروست دەکەن. بە جۆرێک، کە هێزەکانی رۆژئاوایی نایانهەوێ لە دوای گرتنەوەی شارەکە، هێزە لۆکاڵی و خۆجێییەکان ئیدارەی شارەکە بە دەستەوە بگرن. ئەم دۆخە بەو مانایە نییە، کە ئەمریکا پلانێکی تایبەتی بۆ موسڵ هەبێت، چونکە ئەم سیناریۆیە بە شێوەی پلان بۆ داڕێژراو و ژێر بە ژێر لە ئارادایە. واتە رەوتی رووداوەکان بە شێوەی مەیدانی روونی دەکاتەوە، کە بە دروستی چ دۆخ و سیناریۆیەک لە موسڵ باڵادەستە.

بابەتیک، کە چەند هەفتە بەر لە ئێستا و بە ئاراستەی ئەم سیناریۆیە هاتۆتە کایەوە، بابەتی پێکهێنانی حزبێکی نوێ لە ژێر ناوی «للعراق متحدون»ە، کە هەواڵەکەی لە لایەن ئۆسامە نوجەیفی بڵاو کرایەوە و کەوتە سەر زاران. دەگوترێ پێکهاتنی ئەم حزبە لە لایەن خودی نوجەیفی کاری بۆ دەکرێت، ئەمەش دەتوانێ لە داهاتوودا ببێتە گرفت و سەرئێشەیەکی گەورە بە تایبەت لە موسڵ. لە لایەکی دیکەوە دەبی ورد بینەوە، کە دانیشتوانی موسڵ بە سوننە و شیعەوە، خوازیاری دابەشکاری موسڵن لە شێوە بەربڵاوەکەیدا.

بۆ وێنە، ئەوان خوازیارن موسڵ و تەلەعفەر ببێت بە پارێزگایەکی سەربەخۆ و نەینەواش بکرێت بە خوگرافیایەکی بە تەواوەتی جیاواز. ئەنجامەکە دەبێت بەوە، کە 6 پارێزگای نوێ لە سەر موسڵ بنیات بنرێت. هەر بەم ئاراستەیەش، ناکۆک و ململانێکانی دانیشتوانی موسڵ و کوردەکان لە گەڵ دەوڵەتی عێراق و تەنانەت ئەمریکیەکان، دەبێتە هۆی کرانەوەی کەلێنێکی گەورەتر، درێژەی ئەم رەوتە دەتوانی دۆخی موسڵ لە دوای کۆنتڕۆڵکردنەوەی سەخت و دژوارتر بکات. 

دەبێ لەو خاڵەش ورد بینەوە، کە داعش لە موسڵ گەیشتۆتە کۆتاییەکانی خۆی. هەر چەند ناکرێ باندۆڕ و کاریگەریە نیگەتیڤەکانی کاروکردەوەی داعش لە رووی دەروونی، کۆمەڵایەتی و ژێرخانەوە لە سەر موسل و دانیشتوانی نادیدە بگرین. بەڵام ئەوەی ئاشکرایە، داعش لەم کۆتاییە نزیک بۆتەوە و دەبێ ئەوەش بکەینە بنەما، کە سیناریۆی ئەمریکیەکان بۆ ئەم دۆخە ناڕوون و نادیارە.

رۆژئاواییەکان نایانەوێ، کە دەسەڵاتی سەربازی و ئەمنی و بە گشتی کۆنتڕۆڵ و ئیدارەی دۆخەکەی لە موسل راەستی سوپای عێراق و حەشدی شەعبی بکرێت. ئەوەی، کە بوونی داعش لە موسل بەرو کۆتاییە، گومانێکی لە سەر نییە، بەڵام گەورە بەرپرسان و دەزگات هەوالگرییەکانی ئەمریکا لە هەوڵدان، کە پڕۆژەیەکی دیکە لە موسڵ بخەنە کایەوە، کە یەک لەوان، گشتپرسی هەرێمی کوردستانە بۆ پرسی سەربەخۆیی و جیابونوەوەی لە عێراق. لێردا ئاماژەدان بە خاڵێک لە جێی خۆیەتی، مەسەلەی پێکهێنانی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردی، یەکێکە لە ئامانجەکانی “مەسعود بارزانی” کە لە ئێستاد  دەبی زۆرتر وەک خەونێکی نیمەچڵ لێی بڕوانین.

خاڵێکی دیکەی جێی سەرنج، کە دەبێ تێڕامانی لە سەر بکرێ، ئەوەیە، کە هاتنە کایەی کوردستانی گەورە لە سوریا تا عێراق، سیناریۆیەکە، کە بێ گومان ئیسرائیل ئاڵاهەڵگریەتی، تا لەم رێگەوە و بە دابەشکردنی ناوچەکە بتوانێ ئەمن و ئاسایشی خۆی مسۆگەر بکات و هاوكێسەکانی بەەرو ئاقارێکی دیکە ئاراستە بکات. لەم رووەوە دەبینین، کە عێراق، تورکیا، سوریا و ئێران، بەرامبەر بە پلانی کوردستانی گەورە کاردانەوە و دژکردەوەی توندیان هەبووە و پێدەچێ، لە ئایندەیەکی نزیک ئەم دژکردەوانە توندتر ببنەوە.

ئیسرائیل لە دۆسیەی سودان رایگەیاند، کە خوازیاری دابەشبوونی ئەم وڵاتەیە و بە شانازییەوە خۆی لێ بە بەرپرسیار دەزانێت. لەم گۆشەنیگاوە، پڕۆژەی کوردستانی گەورە یەک لەو پڕۆژانەیە، کە ئیسرائیل تیایدا بەشدارییەکی چالاکانەی هەیە و تەنانەت بە کۆڵەکە سەرەکیەکی ئەژمار دەکرێت. هەر چەند ئەم پڕۆژەیە لە گەڵ دەستوری عێراق دژ و پێکناکۆکە، بەڵام هەر چۆنێک بێت، دەبێ لە ئایندەیەکی نە چەندان دوور، چاوەڕوانی رووداوی چاوەڕواننەکراو بین لە ناوچەکە، بە تایبەت لە عێراق و سوریا.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com