نوچەنێت
شاندێکی هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتی مەسروور بارزانی، لە واشنتۆن لەگەڵ برێت مەکگۆرک، نوێنەری سەرۆکی ئەمریکا بۆ شەڕی داعش کۆبووەوە.
رۆژی هەینی 19-5-2017، شاندەکەی هەرێمی کوردستان لە مەسروور بارزانی، راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، د. فوئاد حوسێن، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و بەیان سامی عەبدولڕەحمان، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمریکا پێکهاتووە، چاویان بە برێت مەکگۆرک کەوتووە.
بەپێی راگەیێندراوێک کە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، نێوەڕۆکی کۆبوونەوەکە تایبەت بووە بە شهڕی داعش و پهیوهندییهكانی نێوان ههرێمی و كوردستان و ئهمهریكا.
شاندەکەی هەرێمی کوردستان چەند رۆژێکە لە ئەمریکایە و ژەمارەیەک دیدار و کۆبوونەوەیان ئەنجامداون، لەوانە لەگەڵ ژەنەراڵ هێربێرت رایمۆند ماکماستەر، راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا .
لە کۆبوونەوەکەدا هەریەک لە جارید کۆشنەر، راوێژکاری باڵای کۆشکی سپی و تۆم بۆسێرت، راوێژکار بۆ رووبەڕوونەوەی تیرۆر ئامادەبوون و، دوایین پێشهاتەکانی کوردستان و عێراقیان تاوتوێکرد.
لەبارەی نێوەڕۆکی کۆبوونەوەکانیان، رۆژی 16/5/2017 لەکاتی بەشداریکردن لە سیمینارێکدا ، لە وەڵامی پرسیارێکی رووداودا مەسروور بارزانی رایگەیاند “قسە لەسەر وردەکارییەکانی کۆبوونەوەکەم لەگەڵ ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی، راوێژکارەکان و کەسانی دیکە کە دوێنێ لەگەڵیان کۆبوومەتەوە، ناکەم، بەڵام ئێمە لەلایەن ئەمریکاوە زۆر پاڵپشتیی کراوین”.