نوچەنێت
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانی هەرێمی کوردستان، له پرسه‌نامه‌یه‌كدا به‌بۆنه‌ى كۆچى دوایی نه‌وشیروان مسته‌فا، رێكخه‌رى گشتی بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، سه‌ره‌خۆشى له بزووتنه‌وه‌كه و بنەماڵەی کۆچکردوو ده‌كات.
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران هیوادارە بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له خه‌بات و تێكۆشان بۆ به‌دیهاتنى داوا ره‌واكانى گه‌لى كوردستان و ئامانجه‌كانى به‌رده‌وامبێت، كه نه‌وشیروان مسته‌فا له‌پێناویاندا ته‌مه‌نێكى درێژى خه‌بات و پێشمەر‌گایه‌تى به‌ڕێكرد.
دەقی پرسەنامەی ئەنجومەنی وەزیران:
به‌بۆنه‌ى كۆچى دواییى خوالێخۆشبوو نه‌وشیروان مسته‌فا، ڕێكخه‌رى گشتى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕانه‌وه، پرسه و سه‌ره‌خۆشى له خانه‌واده‌ى به‌ڕێزیان و بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان و ته‌واوى ئه‌ندامان، لایه‌نگران، دۆستان و جه‌ماوه‌رى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان ده‌كه‌ین و هاوخه‌مى و هاوده‌رمیمان له‌گه‌ڵیان ده‌رده‌بڕین. له یه‌زدانى دلۆڤان داواكارین خوالێخۆشبوو به به‌هه‌شتى خۆى شاد بكات و ئه‌مه دوایین كۆست و خه‌مى خانه‌واده‌ى به‌ڕێزیان و بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان بێت.
هیوادارین بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له خه‌بات و تێكۆشان بۆ به‌دیهاتنى داوا ڕه‌واكانى گه‌لى كوردستان و ئامانجه‌كانى به‌رده‌وام بێت كه به‌ڕێز نه‌وشیروان مسته‌فا له‌پێناویاندا ته‌مه‌نێكى درێژى خه‌بات و پێشمەر‌گایه‌تى به‌ڕێ كرد.
هاوده‌ردى و هاوخه‌میمان دووپات ده‌كه‌ینه‌وه.
انا لله وانا الیه را‌جعون.
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان
19/5/2017