نوچەنێت
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا رایدەگەیەنێت، بەبۆنەی کۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا، رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان، لە پارێزگای سلێمانی سێ رۆژ ماتەمینی دەبێت.
لە راگەیێندراوێکدا ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی دەڵێت: بۆ رێزگرتن له خه‌بات و ماندوبوونی و پێویستی ئه‌م سه‌ركرده تێكۆشه‌ره‌وه بۆ ئه‌م قۆناغه و گه‌وره‌یی كۆسته‌كه، سێ رۆژ ماته‌مینی له سنوری پارێزگای سلێمانی و ئیداره‌كانی گه‌رمیان و راپه‌ڕین راده‌گه‌یێنین (جگه له وه‌زاره‌ته‌كانی په‌روه‌رده، خوێندنی باڵا و ته‌ندروستی ) و، ئه‌و فه‌رمانگانه‌ش، كه حاڵه‌تی تایبه‌تیان هه‌یه.
دەقی راگەیێندراوەکەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی
خه‌ڵكی سه‌ربه‌رزی كوردستان و ئازادی خوازان
به داخوپه‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه سه‌رله به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 19/5/2017 خه‌باتگێڕو ماندوونه‌ناسی دیار و بیرمه‌ندی گه‌وره‌ی گه‌له‌كه‌مان ڕێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان دوای زیاتر له 50 ساڵ خه‌باتی كه‌م وێنه به هۆی نه‌خۆشیه‌وه ژیانئاوایی لێكردین.
ئێمه له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی وێڕای ده‌ربڕینی پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌میمان به بۆنه‌ی كۆچی دوای ئه‌م سه‌ركرده تێكۆشه‌ره‌وه بۆ ڕێزگرتن له خه‌بات وماندوبونی و پێویستی ئه‌م سه‌ركرده‌یه بۆ ئه‌م قۆناغه و گه‌وره‌یی كۆسته‌كه به‌م بۆنه‌یه‌وه 3 ڕۆژ ماته‌مینی له سنوری پارێزگای سلێمانی و ئیداره‌كانی گه‌رمیان و ڕاپه‌ڕین ڕاده‌گه‌یه‌نین ( جگه له وه‌زاره‌ته‌كانی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا‌و ته‌ندروستی ) و ئه‌و فه‌رمانگانه‌ش كه حاڵه‌تی تایبه‌تیان هه‌یه.
له كۆتایدا هیواخوازین گیانی كاك نه‌وشیروان ئاسوده بێت و دوا كۆستی بنه‌ماڵه سه‌ربه‌رز و كوردپه‌روه‌ر و تیكۆشه‌ره‌كه‌یان بێت .
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی
19/5/2017