نوچەنێت
مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی کۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا، رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان، پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی کەسوکار و بنەماڵەی ناوبراو و بزووتنەوەی گۆڕان کرد.
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەبۆنەی كۆچی دوایی بەڕێز نەوشیروان مستەفا پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادە و كەسوكاری بەڕێزیان و ئەندام و لایەنگرانی بزووتنەوەی گۆڕان دەكەم. لە خودای گەورە داواكارم خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.
انا لله و انا الیه راجعون
مسعود بارزانی
19ـی 5ـی 2017