نوچەنێت
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی بنەماڵەی نەوشیروان مستەفا و بزووتنەوەکەی دەکات و رایدەگەیەنێت “هاوسۆز و به‌شدارى خه‌متانم”.
رۆژی هەینی 19-5-2017، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی کۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا، رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان پرسەنامەیەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند “به‌بۆنه‌ى كۆچى دوایى خوالێخۆشبوو نه‌وشیروان مسته‌فاوه، پرسه و سه‌ره‌خۆشى له ئه‌ندامانى خانه‌واده و كه‌سوكار و دۆست و هاوڕێیانى به‌ڕێزیان و بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان ده‌كه‌م. هاوسۆز و به‌شدارى خه‌متانم، خواى گه‌وره خوالێخۆشبوو بخاته به‌ر ره‌حمه‌تى خۆى”.
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەشڵێت “هیوادارم بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان و لایه‌نگرانى خوالێخۆشبوو نه‌وشیروان مسته‌فا بۆ خزمه‌تى كوردستان و ئامانجه هاوبه‌شه‌كانى گه‌له‌كه‌مان به‌رده‌وام بن”.
رۆژی هەینی 19-5-2017، نەوشیروان مستەفا، رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان لە شاری سلێمانی کۆچی دواییکرد.
دەقی پرسەنامەکەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان
به‌ڕێزان خانه‌واده و كه‌سوكارى خوالێخۆشبوو نه‌وشیروان مسته‌فا
به‌ڕێزان له بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان
به‌بۆنه‌ى كۆچى دواییى خوالێخۆشبوو نه‌وشیروان مسته‌فاوه، پرسه و سه‌ره‌خۆشى له ئه‌ندامانى خانه‌واده و كه‌سوكار و دۆست و هاوڕێیانى به‌ڕێزیان و بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان ده‌كه‌م. هاوسۆز و به‌شدارى خه‌متانم، خواى گه‌وره خوالێخۆشبوو بخاته به‌ر ڕه‌حمه‌تى خۆى. هیوادارم بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان و لایه‌نگرانى خوالێخۆشبوو نه‌وشیروان مسته‌فا بۆ خزمه‌تى كوردستان و ئامانجه هاوبه‌شه‌كانى گه‌له‌كه‌مان به‌رده‌وام بن.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان
19/5/2017