نوچەنێت
رۆژی هەینی 19-5-2017، گوتەبێژی بزووتنەوەی گۆڕان رایگەیاند، رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان لە شاری سلێمانی کۆچی دواییکرد.
شۆڕش حاجی، گوتەبێژی بزووتنەوەی گۆڕان ئاماژەی “پاش ململانێکی زۆر لەگەڵ نەخۆشی کاژێر 8:00ـی سەر لەبەیانی رۆژی هەینی 19-5-2017، نەوشیروان مستەفا، رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان کۆچی دواییکرد”.
شۆڕش حاجی دەڵێت “بزووتنەوەی گۆڕان لەسەر رێباز و بەرنامەی ئەو سەرکردە مەزنە بەردەوام دەبێت بۆ خزمەتکردنی کوردستان”.
ژیاننامەی نەوشیروان مستەفا ئەمین
– رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕانە.
– ساڵی 1944 لە گەڕەکی سەرشەقام (بەرخانەقا)ی شاری سلێمانی لە دایکبووە، خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و دواناوەندی لە سلێمانی تەواو کردووە.
– ساڵی 1967 کۆلێژی زانستە سیاسییەکانی لە زانکۆی بەغدا تەواو کردووە.
– لە سەرەتای حەفتاکان چووەتە نەمسا و ماستەری لە یاسای نێودەوڵەتی لە نەمسا خوێندووە.
– سەرەتای شەستەکانی سەدەی رابردوو دەستی بە کار و چالاکی سیاسی کردووە و یەکەم وێستگەی ژیانی سیاسی لە یەکێتیی قوتابیانی کوردستان بووە، ساڵانی 1963 و 1964 بووەتە ئەندامی سکرتاریەتی یەکێتی قوتابیان.
– ساڵی 1967 بووەتە ئەندامی لقی سلێمانی- پارتی دیموکراتی کوردستان باڵی مەکتەبی سیاسی.
– ساڵی 1969 خاوەن ئیمتیازی گۆڤاری رزگاری بووە.
– یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان.
– سکرتێری کۆمەڵەی رەنجدەران بووە.
– درووستکەری باڵی ریفۆرمبوو لە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان.
– تا ساڵی 2006 جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بووە.
– لە ساڵی 2006 وازی لە کاری حزبی لە نێو یەکێتی ھێنا.
دواتر کۆمپانیای وشەی دامەزراند.
– لە ساڵی 2009 بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لیستی گۆڕانی دروستکرد.
– چەندین کتێبی لە بواری سیاسیی و مێژوویی و ئەدەبی هەیە.
– لە ساڵی 1981 ژیانی هاوژینی پێکهێناوە.
– باوکی دوو کوڕ و کچێکە بەناوەکانی نما، چیا، چرا.