نوچەنێت
ئەمڕۆ ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کۆبووەوە و بەکۆدەنگ چوار بڕیاری لەبارەی چەمچەماڵ پەسەندکرد.
بە گوێرەی زانیارییەکان، رۆژی پێنجشەممە 18-5-2017، کۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە ئامادەبوونی قائیمقامی چەمچەماڵ، بەرپرسی ئاسایش و پۆلیس، لەسەر رووداوە ئەمنییەکانی چەمچەماڵ بەڕێوەچوو.
بڕیارەکان بریتین لە:
1. دانانی 100 پۆلیس لەلایەن وەزارەتی ناوخۆ بۆ چەمچەماڵ.
2. دابینکردنی ئۆتۆمبێل و کەرەستە بۆ پۆلیس و ئاسایش.
3. وەزارەتی ناوخۆ و پارێزگار دەبێ تەواوی میلاکاتی فەرمانگەکان پڕبکەنەوە.
4. کردنەوەی بنکەی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان لە چەمچەماڵ.