نوچەنێت
بە تەمەنترین رۆژنامەنووسی ناسراو و کەسایەتی دیاری کورد، مومتاز حەیدەری، لە ساڵی 1960وە تا ئێستا بەردەوامە، لە گفتووگۆیەکی نوچەنێتدا ئاماژە بە کۆمەڵێک یادەوەری خۆی و دیداری رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە عەبدوڵڵا ئۆجەلان دەکات. ئەو دەڵێت، ئۆجەلان لای ئەوان وەکو خوا و پێغەمبەر بوو. کاتێک ئەو قسەی دەکرد رەخنە نەبوو، هەمان بەبێ جیاوازی بێ دەنگ دەبوون.
نوچەنێت: چۆن بوو دوای ڕاپه‌ڕین، سەردانی ئۆجەلانتان کرد ؟
حەیدەری: پاش راپه‌ڕین كه‌ش و هه‌وایه‌كی ئه‌وتۆ په‌یدابوو، كه له به‌شێكی كوردستان (باشور) زیاتر رێگه‌ی خۆشكرد بۆ جوڵانه‌وه‌یه‌كی نیشتمانی له باكور، رۆژهه‌ڵات بە رۆژئاواشه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر سوودی لێ ببینرێت. براده‌رانی په‌كه‌كه، كه پێش ئه‌وه له هه‌شتاكانه‌وه دروستببوو، كه خه‌باتی سیاسی و چه‌كداری راگه‌یاندبوو. تاڕاده‌یه‌ك له هه‌ندێك له شاره‌كانی باشور جموجوڵیان هه‌بوو، له گه‌رمیان و سلێمانی و هه‌ولێریش كۆمه‌ڵێك گه‌نجیان هه‌بوو.
نوچەنێت: چۆن پەکەکە پەیوەندی بەئێوە کرد بۆ ئەو سەردانە ؟
حەیدەری: سه‌باره‌ت به هه‌ولێر ئێمه پێنج كه‌س بووین، كه یه‌ك له‌و پێنج كه‌سه (كاك حه‌كیم) كه ئێستا له ئه‌ڵمانیایه، نوسینگه‌ی فۆتۆكۆپی هه‌بوو. دیاره كه ئه‌و براده‌رانه (په‌كه‌كه) كه كاری چاپه‌مه‌نیان هه‌بوو له‌وێ ئه‌نجامیان داوه و له‌و رێگه‌یه‌وه له گه‌ڵ حه‌كیم په‌یوه‌ندیان دروستكردووه. محه‌مه‌د پێنجوێنی كه دۆستی حه‌كیم بوو، په‌یوه‌ندی و هاتووچۆیان هه‌بوو. محه‌مه‌د قه‌ڵادزه‌یی، كه پێشتر یه‌كێك بوو له ئه‌ندامانی حزبی شیوعی، تاریق، كه‌سێكی وڵاتپارێز و خاوه‌ن قه‌ڵه‌م و سه‌ر به‌خۆ بوو، كه دۆستایه‌تیان له گه‌ڵ محه‌مه‌د پێنجوێنی هه‌بوو هاتووچۆیان زۆر بوو.
رۆژێك پێنجوێنی هاته ماڵم و سه‌ردانی كردم و پێی گوتم (ئه‌و براده‌رانه- په‌كه‌كه) بانگهێشتیان كردووین بۆ سوریا ئاماده‌ی بچین، منیش گوتم ئاماده‌م، پێم گوت چۆن سه‌فه‌ره‌كه رێكبخه‌ین، گوتی هه‌موو شتێك ئاماده‌یه. ته‌نیا پێنجوێنی نه‌بێت كه‌سمان زانیاریمان له سه‌ر سه‌فه‌ره‌كه نه‌بوو، كه به ئاشكرا ده‌ڕۆین یان نهێنی هیچمان نه‌ده‌زانی.
نوچەنێت:
بۆچی پێنجوێنی دەڵێت، دوای راپەڕین پەکەکە زیاتر بەدوای رۆشنبیرانی چەپەوە بوون پەیوەندی لەگەڵ بگرن، بۆچی تەنیاچەپەکان؟
حەیدەری: ئه‌وان زیاتر پێیان خۆش بوو له چه‌پی نه‌ته‌وه‌یی نزیك ببنه‌وه، به‌ڵام به ڕێكه‌وت ئێمه چه‌پ بووین، كاك تاریق كۆنه پارتی بوو وازی هێنابوو، ئه‌و چواره‌كه‌ی ترمان كاتی خۆی سه‌ر به حزبی شیوعی بووین. هه‌ڵیان نه‌بژاردووین به رێكه‌وت بووه. ئه‌وان ده‌یانویست هه‌ركه‌س بتوانێت قسه بكات و بێ لایه‌ن بێت، ره‌خنه له پارتی و یه‌كێتی بگرێت، بۆ لای خۆیانی رابكێشن.
نوچەنێت: لەو دیدارەدا گروپێکی پێنج کەسی بوون، لەرێگادا توشی نارەحەتی و بەپێ رۆشتنیش بوون، چونەکە ئەوەندە گرنگ بوو بەو شێوە خۆتان بخەنە نارەحەتی ؟ بۆچی گرنگ بوو ؟
حەیدەری: له سه‌ره‌تای مانگی یه‌كی 1992، پاش نیوه‌ڕۆبوو به ئۆتۆمبیلی گه‌وره به‌ره‌وه زاخۆ به‌ڕێكه‌وتین شه‌و گه‌یشتین. شه‌وێكیان گوتیان بابڕۆین پێموابوو به ئۆتۆمبیل ده‌ڕۆین، به تایبه‌ت كه ته‌مه‌نی من بۆ ئه‌وه نه‌ده‌بوو زۆر به رێگه‌دا بڕۆم، نیوه‌شه‌و گه‌یشتینه سه‌ر رووبار پیشخاپوور، زۆر سه‌رمامان بوو، به‌ڵام له به‌ر ئه‌وه‌ی په‌كه‌كه حزبێكی چه‌په و ماركسییه و تازه ده‌ستی داوه‌ته خه‌بات و ئێش و ئازاری ئێمه‌ی نه‌ده‌هێشت، به‌ڵام كه په‌ڕینه‌وه، چه‌ندین جار كه‌وتم و به باوه‌ش هه‌ڵیان ده‌گرتم، به‌ره‌به‌یان گه‌یشتمه گوندێك پێموابێت دێرهلۆگ بوو، له‌وێ ئه‌و رۆژه ماینه‌وه. وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ستم پێكرد به‌ش به حاڵی خۆم، كه شته‌كان هه‌مووی به نهێنییه‌كی زۆر توند بوو، دواتر گه‌یشتینه قامیشلو، له ماڵێك دابه‌زین پێموابێ ماڵی حاجی برایم، كه كه‌سایه‌تییه‌كی دیاری رۆژئاوابوو، پاش سێ رۆژ پشوودان به شه‌مه‌نده‌فه‌ر چووینه دیمه‌شق، له‌وێش چوینه شوقه‌یه‌ك، كه چه‌ند كه‌سكی لێ‌بوو، به‌ڵام هه‌موو شته‌كانیان به رێكخستن بوو، هه‌ر كه‌س و كارێكی تایبه‌ت ده‌كرد. نهێنییه‌كی له سنور به‌ده‌ر پەیڕەودەکرا.
ئێواره‌یه‌كی سواری ئۆتۆمبێلیان كردین. دواتر له جاده گه‌یشتینه شوێنێك گوتیان دابه‌زن، كه دابه‌زین گوتیان به په‌له پێش ئه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلی دیكه بێت و بتانبینێت، بپه‌ڕنه‌وه. دیسان توشی كێشه‌ی رۆیشتن بوومه‌وه له پیاده‌ڕه‌وی، تالای ئێواره گه‌یشتینه ئه‌وێ، ئه‌وان پێش من گه‌یشتن و منیش له گه‌ڵ چه‌ند گه‌نجێك كه یارمه‌تیان دام دواتر گه‌یشتم، كه چوومه ژووره‌وه، عەبدوڵڵائۆجەلان لەوێبوو. منیان به ئۆجالان ناساند و ئه‌ویش منی له ته‌نیشت خۆی دانا و ده‌ستمان کرد به قسه‌كردن، ئه‌و شه‌وه ژووره‌كه‌ی خۆی بۆ به‌جێ هێشتین، كه ئه‌و ژووره‌یان بۆ هیچ میوانێك چۆڵ نه‌ده‌كرد.
نوچەنێت: گەرم و گوڕی ئەوان و حزبەکانی باشور دوای راپەرین، بۆ پەیوەندی کردن بەرۆشنبیرانەوە، چ جیاوازییەکی ھەبوو ؟
حەیدەری: یه‌كه‌م شاند بووین له ئاستی باشوری كوردستان، كه سه‌ردانمان كرد و پێشوازییه‌كی باش كراین، پێیان ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره بوو، كه پێنج كه‌سایه‌تی ناسراوی باشور، هه‌ر كه‌سه و به شێوه‌یه‌ك، كه ئه‌و كات پارتی و یه‌كێتی پێیان ناخۆش بوو، كه‌سایه‌تی سیاسی و رۆشنبیری باشور راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به په‌كه‌كه‌وه بكه‌ن.
كاتژمێر 12ی شه‌و، كچێك هات بۆ ژووره‌كه‌ی ئێمه و له‌بەر ده‌رگا وه‌ستا، كچێكی ناسك، كراسێكی مۆده‌ی له به‌ر بوو، گوتی حه‌ز ده‌كه‌م چاوپێكه‌وتنتان له‌گه‌ڵ بكه‌م، ئه‌وان ده‌یانزانی له هه‌موویان به تواناترم گوتیان تۆ قسه بكه. پێنجوێنی هه‌موو كاره‌كانی رێكده‌خست، به‌ڵام بۆ قسه‌كردن هه‌ر من بووم.
پێنجوێنی به منی گوت، تو وه‌ڵام بده‌وه، به كچه‌كه‌م گوت، وه‌ره دانیشه با گفتوگۆ بكه‌ین، گوتی نا به په‌له‌م دانانیشم، یه‌كسه‌ر به زمانێكی پاراوی عه‌ره‌بی پرسی، له سه‌ر حزبه كۆنه پهرهستهكانتان، نه‌مهێشت گوتم، نا حزبی نیشتیمانین و دیموكراتین، ئه‌و دەیویست له زمانی منه‌وه شتێك له‌سه‌ر حزبه‌كانی باشوور وه‌ربگرێت و بیكاته مانشێت. ههورەها ده‌یویست من بڵێم پارتی و یه‌كێتی كۆنه‌په‌رستن و دژیان قسه‌بكه‌م، هه‌رچی كرد من دژایهتیانم نه‌كرد، وزای هێنا و رۆیشت.
دواتر به هاوڕێكانم گوت، گوێتان لێ‌بوو چیم گوت، من هیچ قسه‌م نه‌كرد، گوتیان گوێمان لێ‌بوو چاكت كرد، ئێمه‌ش هه‌ستمان پێكرد. به‌و شێوه‌یه یه‌كه‌م شه‌و تاقیانكردینهوه، به‌ڵام توانیم له‌و تاقیكردنه‌وه‌یه ده‌رباز بم.
من وه‌كو ممتاز، وه‌ك بنه‌ماڵه‌یه‌كی شۆڕشگێڕ، زیاتر هه‌ستم كرد باردۆخه‌كه ئاسایی نییه، به‌ڵام بابه‌ته نه‌ته‌وه‌ییه‌كه و رۆڵی ئه‌وان هه‌ستی ئێمه‌ی خاو ده‌كرده‌وه.
نوچەنێت: لەرووی بارەگاوە جیاوازی چیت بینی ؟
حەیدەری: به‌یانیه‌كه‌ی به‌رنامه‌یان دانابوو سه‌یری مه‌شق و راهێنانی گه‌ریلاكانمان ده‌كرد، ڤیدیۆیه‌كیان پێداین و ئێمه‌ش چاومان لێ‌كرد، ئه‌و شانده‌ی، كه كاتی خۆی مام جه‌لال، فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی و كه‌ریم مه‌حمود و براده‌رانی سۆشیالیست، ئه‌مانه چوونه و ئۆجەلانیان بینیوه، له‌سه‌ر مێزێكی گه‌وره دانیشتوون و گفتوگۆیان ده‌كرد. هه‌موویان قسه‌یان كرد و له دوای ئه‌وان ئۆجەلان بە بێ ئه‌وه‌ی شتێكی نوسیبێت وه‌ڵامی هه‌موویانی دایه‌وه، وه‌ك شه‌خس ئۆجەلان كه‌سێكی رۆشنبیر و به‌توانا و خاوه‌ن ئه‌زمونێكی گه‌وره دیاربوو.
دوو رۆژ و سێ شه‌و ماینه‌وه له‌وێ، شه‌وێكیان گوتیان ده‌بێ بێن قسە بۆ كچه گه‌ریلاكان بكه‌ن، له ژێر خێوه‌تێك سێسه‌د كچ کۆکرایەوە. كاتژمێری نۆی شه‌و بوو . كه‌ش و هه‌وا سارد بوو. به‌منیان گوت شاره‌زایت هه‌یه قسه بكه، له‌به‌ر ئه‌وی له گه‌ڵ كۆمه‌ڵەی ئافره‌تانی حزبی شیوعی كارم كردبوو، قبووڵم كرد و هه‌ستامه سه‌ر پێ و ده‌ستم پێكرد، دواتر گوتیان ئاپۆ هات، ئه‌و سێسه‌د كچه بوون به به‌رد، نه كۆخه ما نه هه‌ناسه‌كێشان ما، وه‌ك بڵێی موگناتیسێك شتێك هات، جۆرێك پهروهردهكرابوون، كه تاك پهرهستییهكی ته‌واو به‌هێز بوو.
یه‌كێك كه له‌به‌رانبه‌رم دانیشتبوو گوتی، له ئه‌وروپاوه هاتووم، گوتم باشه چی توی گه‌یاندۆته ئه‌م شاخ و داخه؟ گوتی ئاپۆ منی زیندوو كردۆته‌وه و هه‌ست ده‌كه‌م تازه له دایك بووم و ئێمه خاوه‌ن نه‌ته‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ین، زۆربه‌یان رۆشنبیر بوون، به‌ڵام ئۆجەلان له لای ئه‌وان پێغه‌مبه‌ر بوو، خوا بوو.
نوچەنێت: جوڵانەوەکەیانت چۆن دەبینی؟
حیدەری: جوڵانه‌وه‌یه‌كی بەو شێوە به‌دیسیپلین، بته‌وێت و نه‌ته‌وێت توندڕه‌و ده‌رده‌چێت، ئه‌وه‌ی هه‌ستی پێده‌كرا لای ئه‌وان ره‌خنه نه‌بوو، چ له ناو خۆیان چ له حزبه‌كانی دیكه‌وه. گه‌یشتنه راده‌یه‌ك، كه به‌داخه‌وه غروری سیاسی بوو.
له لایه‌كی دیكه‌وه، له‌و وڵاته‌ی، كه حه‌فتا ساڵ به تورك كرابن، ئه‌و سه‌ركردایه‌تییه ئه‌و خه‌ڵكه كۆ بكاته‌وه كه به سه‌دان كادر و گه‌ریلا و تێكۆشه‌ر و چاونه‌ترس له‌و شاخ و داخه، به شێوه‌یه‌كی ئینسان په‌روه‌ری، هاكه‌زایی، كادر هه‌بوو ماڵی خاوێن ده‌كرده‌وه جیاوازی نه‌بوو، به‌ڵام كه ئاپۆ قسه‌ی ده‌كرد هه‌موو بێده‌نگ ده‌بوون بەبێ جیاوازی.
له رۆژی کۆتاییدا گوتیان دانیشتنێكی كراوه ده‌كه‌ین، كه ئێمه پرسیار له ئۆجەلان ده‌كه‌ین، من چه‌ند پرسیارێكم نوسی، به‌ڵام به‌داخه‌وه پرسیاره‌كان له جانتاكهمدابوو بزر بوو، نازانم چی بەسەرهات، چونكه جانتاكه‌م له پشتی ئۆتۆمبیله‌كه دانابوو له شوێنێك هاتینه خوارێ نه‌ما، من رۆژانه شتم ده‌نوسی ئه‌وان ده‌یانزانی شت ده‌نوسم. باشتره بڵێم ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرت. كه 22 پرسیارم ئاماده كردبوو، یه‌ك له‌وانه گوتم به ئۆجەلان جه‌نابت دیكتاتۆری؟ من به پێوه بووم و ئه‌و دانیشتبوو، پێی خۆش نه‌بوو، به‌ڵام بە پێكه‌نینه‌وه گوتی، بۆ قسه‌ی دوژمنان ده‌گوازیه‌وه بۆ ئێره.
دیداری مومتاز حەیدەری لەگەڵ ئۆجەلان لە سوریا مانگی یەکی 1992
نوچەنێت: ئەوەی لەپەروەردەی ئەندامانی پەکەکەدا بینیت لەسوریا، چ جیاوازییەکی ھەبوو لەگەڵ حزبەکانی باشور ؟
حەیدەری: ئه‌وان وه‌ك بنه‌ماڵه‌ی حزبه‌كانی دیكه نین، به‌ڵكو ئه‌وان به هه‌موو شێوه‌یه‌ك له گه‌ڵ په‌كه‌كه به مێشكێكی شۆراوه به ئایدۆلۆژی په‌كه‌كه پەروەردەکراون. كه له‌وێ گه‌ڕاینه‌وه له دیمشق زنجیره‌یه‌ك چاوپێكه‌وتنیان پێكردین، وه‌ك هێڵی ئه‌ندازیاران كۆیانكردنه‌وه، كه رێكخستنی خۆیان بوون، هه‌موو به‌شه‌كانی ئه‌ندازیاری تێدابوو. ده‌چووینه هه‌ر ماڵێك چوار پێنج منداڵ به سروده‌وه به پێشوازیمانه‌وه ده‌هاتن ده‌یانگوت ئاپۆ سه‌رۆكمانه، هه‌موو ئه‌ندامانی ئه‌و بنه‌ماڵانه په‌كه‌كه بوون. رۆژێ دوو سێ جار ئێمه‌یان ده‌برده ئه‌و ماڵانه، كه گه‌ڵیان بوون. ئاخر شه‌و پێش ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێینه‌وه سه‌رپه‌رشتیاری ئێمه ناوی عه‌بدولڕه‌حمان بوو. ئه‌ندام په‌رله‌مانی كوردی سوریا و پارێزه‌ریش بوو، یه‌كێك بوو له‌و چوار كه‌سه‌ی، کە حافز ئه‌سه‌د، کە ئازادییه‌كی دابوو به كورده‌كان. وه‌ك ته‌شریفاتی، كه ئێمه شاندێكی به‌رزی باشور بووین بۆیه ئه‌ویان دانابوو. دواتر ئێمه‌یان برده ماڵ عومه‌ر موختار، كه كه‌سێكی ناودار و ده‌وڵه‌مه‌ندی كوردی سوریا له حه‌له‌ب بوو، شه‌ش كوڕی هه‌بوو، كه هه‌ر شه‌شیان په‌كه‌كه بوون. عومه‌ر موختار گوتی، ناوی مه‌لا مسته‌فا و شۆڕشی ئه‌یلولمان بیستووه و كۆمه‌ڵێك قسه‌ی كرد. دانیشتنێكی خۆش بوو و له چوارچێوه گشتییه‌كه‌یدا زیاتر باسی ئاپۆ و هه‌ستانه‌وه كوردی باكور بوو، له گه‌ڵ ره‌خنه گرتن له باشور (یه‌كێتی و پارتی).
نوچەنێت: دواتر محەمەد پێنجوێنی بوو بەراوێژکاری ئۆجەلان، ئێوە پێکەوە سەردانتان کرد، چۆن بوو ئێوەش کارتان لەگەڵیان نەکرد ؟
حەیدەری: ئێمه‌ش هه‌وڵمانده‌دا و دەمان گوت، كه لە باشور قوربانی دراوه و پێشمه‌رگه قوربانی داوه، ئه‌وه نییه، كه ئه‌وان ده‌ڵێن هه‌مووی راست بێت. ئه‌وان له‌و كاته‌دا داوایان لێ كردین بچینه ناو ئه‌و حزبه‌وه، به‌ڵام من و كاك تاریق ره‌تمانكرده‌وه، كه هاتینه‌وه هەولێر پاش چه‌ند شه‌وێك بۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بانگهێشت کراین له ماڵێك له ئیسكان، دانیشتین و گوتیان پێمان خۆشه رێكخراوێكی رۆشنبیری دروستبكه‌ین، كه ئێوه سه‌ركردایه‌تی بكه‌ن، رێكخرواهكهش به ناوی باشوری كوردستانه‌وه بێت. گوتمان باشه رێكخراو زۆره با ئه‌وه‌ش هه‌بێت، دواتر په‌یڕه‌و پرۆگرامێكیان هێنا، كه خوێندمه‌وه له ناوەڕۆکدا په‌كه‌كه بوو له رواڵەتدا رۆشنبیری، گوتم رازی نابم، رۆژی پاشتر نامه‌یه‌كم نوسی و بردمه دوكانه‌كه‌ی كاك حه‌كیم و ئه‌و براده‌ره‌ی په‌كه‌كه ناوی كرمانج بوو، پێمگوت چیتر په‌یوه‌ندیم به په‌كه‌كه‌وه نییه، ئه‌گه‌ر كارێكتان هه‌بوو، یارمەتیتان دەکەم، وه‌ك هاتنی كچه‌كانی په‌كه‌كه، کە ده‌هاتن له ماڵان ده‌مانه‌وه ده‌رگامان كراوه بوو.
ئەو کات به راشكاوانه به په‌كه‌كه‌م راگه‌یاند، له هیچ رێكخراوێكی سه‌ر به ئێوه به‌شدار نابم، دواتر پارتی و یه‌كێتی ئه‌و چوار هاوڕێیه‌ی منیان گرت، كاك تاریق له سه‌ر لیستی یه‌كێتی په‌رله‌مانتار بوو ده‌ریان كرد. هه‌روه‌ها له رێكخراوی منداڵپارێز بوو ده‌ریان كرد. من پێش ئه‌وه‌ی بڕۆم بۆ سوریا حزبی شیوعیم ئاگادار كردبووەوه، پێشم گوتن نامه‌یه‌كم بۆ بنوسن له سوریا له نوێنه‌رایه‌تی حزبی شیوعی لە دیمەشق پاره‌م پێ بده‌ن تا كتێب بكڕم، ئەوەشیان بۆ کردم.
نوچەنێت: هەڵوێستی پارتی و یەکێتی، لە گەڵ ئەو پەیوەندیانەی کە هەتبوو چۆن بوو؟
حەیدەری: له هه‌ولێر له هۆڵی میدیا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گه‌وره هه‌بوو. چووم له ریزی دووه‌م دانیشتم، كاك فرانسۆ حریری له پێشم بوو گوتی بێزه‌حمه‌ت وه‌ره ته‌نیشتم، پێشتر زانیبووی من به‌شدار ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه ده‌بم، كه چووم فایلێكی پێ‌بوو، فایله‌كه‌ی دایه ده‌ستم گوتی ئێستا ئه‌و فایله ده‌خوێنه‌وه به‌بێ ده‌نگی و ده‌یده‌یه‌وه ده‌ستم، كه چاوم لێ‌كرد نامه‌ی نێردراو له نێوان په‌كه‌كه و به‌غدا (حكومه‌تی سه‌ددام) بوو، كۆمه‌ڵێك به‌ڵگه بوو پارتی ده‌ستی كه‌وتبوو، گوتی ئاگاداری خۆت به، توۆدژی به‌غدای و ئه‌وانه‌ش په‌یوه‌ندیان له گه‌ڵ به‌غدا هه‌یه بۆ تو باش نییه.
یه‌كێتی غه‌دریان له كاك تاریق كرد، من لیوا كه‌مال موفتیم بینی پێم گوت، حه‌زده‌كه‌م به جه‌نابی مام جه‌لال بڵێی غه‌درتان له كاك تاریق كردووه، كه ده‌رتان كردووه له په‌رله‌مان، گوتی باشه. دواتر رۆژی 12-11-1994 مام جه‌لالم بینی، له‌سه‌ر تاریق پێم گوت غه‌درتان لێ كردووه، ئه‌ویش گوتی چی بكه‌م، گوتم دڵی بده‌نه‌وه پۆسته‌كه‌ی بده‌نه‌وه ئه‌وه موڵكی ئێوه‌یە و كوردیشه، ئه‌ویش هه‌ر له‌وێ گوتی مه‌لایاسین سبه‌ی به ماڵ و منداڵه‌وه بانگ بكه‌ن بێن بۆ ئێره، ئه‌وكات یه‌كێتی له هه‌ولێر بوو. دواتر براده‌رانی یه‌كێتی، له گه‌ڵ ئه‌رسه‌لان بایز پێیان گوت بتكه‌ین به ئه‌ندامی مه‌ڵبه‌ند یان په‌رله‌مانتار، منیش به كاك تاریقم گوت مه‌چۆ ناو حزب، به‌ڵام بچووه په‌رله‌مان. دواتر كردیانه‌وه په‌رله‌مانتار. ئێستاش دۆستیانه. كاك تاریق پارتی بوو، به‌ڵام پارتی فه‌رامۆشی كرد، وه‌ك كۆمه‌ڵێك رۆشنبیری تر. من سوپاسیان (پارتی و یەکێتی) ده‌كه‌م، له‌و پێنج كه‌سه ته‌نیا كاریان بهمن نه‌بوو.
مومتاز حەیدەری و مام جەلال
نوچەنێت: هۆكاری دژایه‌تی په‌كه‌كه له گه‌ڵ پارتی و یه‌كێتی؟ ئایا پەیوەندی نێوان پەکەکە و بەغدا بە زیانی هەرێم نەبوو؟
حەیدەری: ئه‌وه بوو كه كوردستان موڵكی هەموانەو سنوری نییه و یه‌ك كوردستانه، به‌و رێگایه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر بتوانن پێی خۆیان قایم تر بكه‌ن، ده‌شیانزانی په‌یوه‌ندی باشور له گه‌ڵ به‌غدا لاوازه سوودیان له‌وه ده‌بینی و به‌غداش سوودی له‌وان ده‌بینی بۆ لاوازكردنی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی باشور، به‌ڵام چۆن خزمه‌تی یه‌كتریان كردووه ئه‌وه نهێنییه و نازانم. له هه‌ر حاڵ‌دا نه‌ده‌بوو پارتی و یه‌كێتی دژی په‌كه‌كه بن و په‌كه‌كه‌ش نه‌ده‌بوو په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ به‌غدا هه‌بێت، له دژی ده‌سه‌ڵاتی پارتی و یه‌كێتی له باشور. مادام هه‌رێم دژی به‌غدا بوو هه‌ر چۆره په‌یوه‌ندییه‌ك خزمه‌تی به هه‌رێم نه‌ده‌كرد.
نوچەنێت: ئیستا پەکەکەییەکان سەردانت دەکەن؟
حەیدەری: رۆژێكیان له هه‌ولێر دوو كه‌س هاتنه ماڵەکەم و گوتیان، خه‌ڵكی باكورین و پێویستمان به كتێب هه‌یه، منیش له روانگه‌ی كورد په‌روه‌رییه‌وه رێگه‌م دان به‌بێ ئه‌وه‌ی بزانم كێن. دواتر چەند کتێبێکیان لە گەڵ خۆیان برد، كه چوون پۆلیس گرتبوونی، كه زانیان میوانی من بوون ئازادیان كردن و دواتر چوومە بنکەی پۆلیس بۆم روونکردنەوە، پێیان گوتم ئاگاداری خۆتبه (مه‌به‌ستیان پاراستنی من بوو) و منیش سوپاسم كردن.

