تایبه‌ت: نوچه‌نێت
كارگیڕی مه‌ڵبه‌ندی موسلی یه‌كیتی نیشتمانی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، پێشره‌وی چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی له ده‌ورووبه‌ری شنگال به‌رده‌وامه و ده‌شڵێت “ره‌نگه حه‌شدی شەعبی و پێشمه‌رگه له شنگال توشی ئالۆزی ببن”.
ماوه‌ی پینج ڕۆژه چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی هێرشێكیان بۆ سه‌ر ناحیه‌ی قه‌یره‌وانی سه‌ر به شاری شنگال ده‌ستپیكردووه و به بە گوێرەی لێکدانەوەکان، نیازن تا سنوری عێراق-سوریا كۆنتڕۆل بكه‌ن و تا ئیستاش چه‌ند گوند و ناوچه‌یه‌كیان كۆنتڕۆل كردووه، ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی فەرماندەکانی پێشمه‌رگه‌ی لی كه‌وتووه‌ته‌وه و هۆشداریان داوه‌ته حه‌شدی شه‌عبی، كه نه‌چنه ناوچه ئێزدی نشینه‌كان.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوجەنێت، غه‌یاس سورچی، كارگێڕی مه‌ڵبه‌ندی موسلی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، سه‌باره‌ت به پیشره‌وی چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی له شنگال رایگه‌یاند: ماوه‌ی چه‌ند رۆژیكه چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی له ده‌ورووبه‌ری شنگال له پێشره‌وی دان، به ئامانجی كۆنتڕۆڵكردنی ناحیه‌ی قه‌یره‌وان و به‌عاج، بۆ گه‌یشتنه سه‌ر سنوری عیراق-سوریا، بۆ دروستكردنی رێڕه‌وێكی ئارام بۆ به‌یه‌كگه‌یاندنی شیعه‌كانی عێراق و سوریا و ئێران (هیلالی شیعی).
غه‌یاس سورچی ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، کە ئه‌گه‌ر هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ئه‌و ناوچانه‌ی ده‌ورووبه‌ری شنگال كۆنتڕۆل بكه‌ن مه‌حاله لێی بكشێنه‌وه، كه ئه‌مه‌ش مه‌ترسی دروستبوونی بارگرژی لی ده‌كرێت له نێوان چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان.
سه‌باره‌ت به هه‌ماهه‌نگی چه‌كدارانی نزیك له په‌كه‌كه له شنگال و هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له ناوچه‌كه، ناوبراو ده‌ڵێت، چه‌كدارانی یه‌به‌شه‌ی نزیك له ئایدۆلۆژیای په‌كه‌كه، هاوكاری له حه‌شدی شه‌عبی وه‌رده‌گرن و به‌شێكن له حه‌شدی شه‌عبی، كه ئه‌مه خۆشیان نكوڵی لێ ناكه‌ن.
هه‌روه‌ها ئه‌و به‌ر‌پرسه‌ی یه‌كێتی بێ ئاگایی خۆی له راسپاردنی پێشمه‌رگه بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی له حاڵه‌تی چوونە نێو ناو گوند و كۆمه‌ڵگا ئێزدیه‌كان گوتی، من ئاگاداری وه‌ها راسپاردنێك نیم به‌و پێیه‌ی به‌شێك له فه‌رمانده‌كانی هێزی 70ی یه‌كێتی له ناوچه‌ی شنگالن و له ئه‌ركدان، له وه‌ها بڕیارێك ئاگادار نه‌كراوینه‌ته‌وه.