
لە کەرکوک چەند پۆلیس و سەربازێک بازرگانی بە مادە هۆشبەرەکانەوە دەکەن
نوچەنێت
کاروان ساڵح. کەرکوک ناو
لەکەرکوک باندێکی بازرگانی بەمادە هۆشبەرەکان دەستگیر دەکرێن، بەڕێوەبەری هۆبەی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان ئاشکرای دەکات، باندەکە لەچەند پۆلیس و سەربازێکی عێراقی پێکهاتوون و دانانیان ناوە بەتاوانەکەیاندا.
عه‌قید نه‌وزاد سه‌لاحه‌دین به‌رێوبه‌ری هوبه‌ی نه‌هێشتی ماده‌ی هۆشبه‌ره‌كان، لەکەرکوک، له لێدوانێكدا رایگه‌یاند”ماوه‌یه‌كه دیارده‌یه ته‌شه‌نه‌ی سه‌ندوه له نێو کەرکوکدا، له‌لایه‌ن سه‌رچاوه‌كانی تایبه‌ت به خۆمانه‌وه ئاگاداركراینه‌وه كه‌وا چه‌ند كه‌سێك هه‌یه مامه‌ڵه به ماده‌ی هۆشبه‌ره‌وه ده‌کەن، له هه‌ڵمه‌تێكدا له گه‌ڵ ئاسایشی كه‌ركوك توانیمان له گه‌ره‌كی ئیسرا ومفقودین دوو كه‌س ده‌ستگیربكه‌ین كه‌وا مامەڵه یان بەو مادەیە کردووەو و به‌كاریان هێناوە، له كاتی لێكۆڵینه‌وه‌شدا دانیان به تاوانه‌كه‌یان داناوه”.
عەقید نەوزاد زیاتریش وتی”شه‌وی 13-14/5 دوای چاودێریه‌كی ورد وتوانیمان سێ كه‌سی تر له‌و تۆمەتبارانه له كاتی بەكار هێنان و مامه‌ڵه‌كردنیان بەو مادەوە ده‌ستگیربكه‌ین”، بۆ جۆری مادەکەش وتی”ئه‌و جۆره‌ی به كاریان ئه‌هێنا لە جۆری (ئارتین (BENZEX-5) (حبوب الوردیه) “.
بەڕێوەبەری هۆبەی نەهێستنی مادە هۆشبەرەکان لەکەرکوک، ناسنامەی دەستگیرکراوەکان ئاشکرا دەکات و دەڵێت” 3 کەسیان پۆلیسی فریاكه‌وتنن و یه‌كیان سه‌ربازه له سوپای عێراق فرقه‌ی 12 و ئه‌وه‌ی دیكه‌یش هاوڵاتیه‌كی مه‌ده‌نیه، به حوكمی ئه‌وه‌ی كه‌وا پۆلیسن به جلوبه‌رگی سه‌ربازیه‌وه له دووزەوە مادەکەیان بۆ نێو شاری كه‌ركوك هێناوەو لیره بڵاویان كردۆتەوە و بازرگانیان پێوه كردووە” .