نێچیرڤان بارزانی: ئەگەری هەیە لە هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عێراق بەشداری نەكەین

0

نوچەنێت
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، ئەگەری هەیە بەشداری هەڵبژاردنەكانی داهاتووی پەرلەمانی عێراق نەكەین. هەروەها دەڵێت “ئامانج لە بوونی پەکەکە لە شنگال بۆ دروستکردنی ناسەقامگیرییە”. 

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە هەڤپەیڤینێكی لەگەڵ كەناڵی “ئەلعەرەبییە حەدەس” رایگەیاند “قەیرانی داعش سیاسییە و دەتواندرێت بە بەشداری سەرجەم پێكهاتە سیاسییەكان بەبێ‌ تایبەتمەندی چارەسەر بكرێت”.

نێچیرڤان بارزانی رەخنەی لە سیاسەتەكانی بەغدا گرت و بە هەڕەشە لە سەر یەكگرتوویی عێراق وەسفی كرد و گوتی “بەغدا چی كردووە بۆ ئەوەی عێراق یەكگرتوو بێت چی بۆ كورد و بۆ بەرژەوەندی كورد كردووە و چی پێشكەشی سوننە كردووە ، بەرهەمی ئەو سیاسەتە گەورەترین هەڕەشەیە لە سەر یەكگرتوویی عێراق”.

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان هەروەها گوتی “گرتنەبەری سیاسەتی هەڵە لەلایەن بەغداوە ئەو بیركردنەوە هەڵەیەیە كە حوكمڕانی پێوە دەكرێت، گەورەترین هەڕەشەیە لە سەر یەكگرتوویی عێراق، بە دڵنیاییەوە ئەگەر ئەو بابەتانە بە جددی وەرنەگیرێت و چارەسەرێكی بۆ دانەنرێت، بەڵێ من وا وێنای دەكەم عێراق لە مەترسیدایە”.

سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبەر ئەو هۆکارانە گوتی، ئەگەری هەیە نەتوانن بەشداری هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق بكەن.

لەبارەی بوونی هێزەكەكانی پارتی كرێكارانی كوردستان پەکەکە لە شنگال و ئەو ناوچانە ، نێچیرڤان بارزانی گوتی: “بابەتی بوونی پەكەكە لە شنگال ئامانجی دورستكردنی ناسەقامگیرییە لە ناوچەكە بە شێوەیەكی گشتی، بەداخەوە تاوەكو ئێستا هەندێك لایەن لە بەغدا هاوكاری پێشكەشی پەكەكە دەكەن”.

سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەو سیاسەتەی بەغدا لە هاوكاریكردنی پەكەكە بە هەڵە دەزانێت و گوتی “پێموایە ئەم سیاسەتە هەڵەیە، خزمەت بە دراوسێیەتی باش لەگەڵ توركیا ناكات و لە بەرژەوەندی عێراقدا نییە بەم شێوەیە مامەڵە بكات، بەڵكو پێویستە هەموومان لە سەر ئەو پرەنسیپە رێکبكەوین كە بوونی پەكەكە لە شنگال ناسەقامگیری لە ناوچەكە دروستدەكات”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com