نوچە.نێت
نمایشکاری جلو بەرگ پاریس جاکسون، کچی هونەرمەندی کۆچکردوو مایکڵ جاکسون، پەیامێک ئاراستەی هەوادارانی دەکات.
پاریس، لە پەیامەکەیدا وێنەیەکی روتی جەستەی لە پێگەی تایبەتی خۆی ئینستاگرام بڵاودەکاتەوە وپێشکەش بە هەوادارانی دەکات کە نزیکەی 1.4 ملیۆن هەواداری هەیە.
پاریس لەسەر وێنەکەی نوسیویەتی” روتبونەوە، شتێکی ئاساییە وپێکهاتەیەکە لە مرۆڤایەتی”.
پاریس جاکسون،تاکە نەوەی ئەستێرەی پۆپ، مایکڵ جاکسونە، بەهۆی بڵاوکردنەوەی وێنە روتەکەیەوە کە سنگی دەرکەوتوەو لەتەنیشت سەگەکەی دانیشتوە، رەخنەیەکی توندی لێ دەگیرێت،
جاکسون وتیشی، یەکسانی لەنێوان ژن و پیاودا ئەوەیە کە بتوانی راو هەستی خۆت بە ئازادی دەرببریت، ئنجا ئیتر بەرێگەی لەبەر کردنی زۆر بێت یان روت کردنی جەستەت، هەر ناشریینەک لەجەستەدا هەبێت وەکو قەڵەوی ، پەڵە یان هەرشتێکی تر، گرنگ نابێت گرنگ بتوانی ئازادانە هەڵسوکەوت بکەیت.
