نوچەنێت
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ شه‌ڕی دژی داعش کۆبووەوە و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و واشنتنیان دووپاتکردەوە. هەروەها شاندی ئەمریکی “پشتگیری خۆیان بۆ هه‌ر هه‌نگاوێك ده‌ربڕی، كه پرۆسه‌ی سیاسی له هه‌رێمی كوردستان سه‌قامگیر بكات”.
رۆژی یه‌كشه‌ممه 14-5-2017 نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له برێت مه‌كگۆرگ، نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ شه‌ڕی دژی داعش و شاندێكی یاوه‌ری كرد، كه له باڵیۆزی ئه‌مریكا له عێراق و كونسوڵی ئه‌مریكا له هه‌ولێر پێكهاتبوو.
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا شاندی میوان ده‌ستخۆشییان له حكومه‌ت و پێشمه‌گه كرد، بۆ ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ی به‌م دواییانه به‌سه‌ر تیرۆردا تۆماریان كردووه و هه‌ماهه‌نگی و هاوكاریی نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراقیان بۆ بنه‌بڕكردنی تیرۆر له موسڵ و ده‌وروبه‌ری به‌رز نرخاند.
سه‌باره‌ت به بارودۆخی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستانیش “پشتگیری خۆیان بۆ هه‌ر هه‌نگاوێك ده‌ربڕی كه پرۆسه‌ی سیاسی له هه‌رێمی كوردستان سه‌قامگیر بكات و دیالۆگ له نێوان پێكهاته‌كان له‌سه‌ر كێشه‌كان به‌ر‌ده‌وامی هه‌بێت”.
ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر واشنتن، ئاماژه به‌وه‌کراوە کە “په‌یوه‌ندییه‌كی تووندوتۆڵ له نێوان هه‌ردوولادا هه‌یه و حكومه‌ت و خه‌ڵكی ئه‌مه‌ریكا خوازیارن ئه‌و په‌یوه‌ندیانه به‌رده‌وامییان هه‌بێت”.
هەروەها نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی ئه‌و سه‌ردانه و تێبینییه‌كانی شاندی میوان و پاڵپشتییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان هه‌ردوولا كرد و داواشیكرد “په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و واشنتن زیاتر به‌ره‌و پێشه‌وه ببرێن”.
دووپاتیشی كرده‌وه كه “هه‌رێمی كوردستان ژماره‌یه‌كی زۆری ئاواره و په‌نابه‌رانی ده‌ستی تیرۆری له‌خۆ گرتووه و له چه‌ند مانگی رابردووش‌دا زیاتر له 35 هه‌زار برینداری شه‌ڕی ئازادكرنه‌وه‌ی موسڵ له سوپای عێراق له هه‌رێمی كوردستان چاره‌سه‌ر كراون، به‌ڵام له‌لایه‌ن به‌غداوه هاوكاریی پێویست بۆ ئه‌و بواره نه‌بووه”.
سه‌باره‌ت به ره‌وشی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستانیش ئاماژه‌ی به‌وه‌دا “دیالۆگێكی جددی له نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه ناوخۆییه‌كان هه‌یه”.
تاوتوێكردنی بارودۆخی ئه‌منیی ناوچه‌كه و چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.