نوچەنێت
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە گروپێكی گه‌نجانی به‌شداربوو له كۆنفرانسی تێدئێكس نیشتمان کرد و ده‌ستخۆشی له‌و گه‌نجانه كرد. دووپاتیكرده‌وه “ئەگه‌ر گه‌نجی كوردستان ده‌رفه‌تی هه‌بێت وه‌ك گه‌نجانی جیهان كاری زۆر باش ئه‌نجام ده‌ده‌ن”.
رۆژی یه‌كشه‌ممه 14-5-2017 نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له گروپێكی گه‌نجانی خۆبه‌خش به سه‌رۆكایه‌تی ره‌وه‌ند حسێن، رێكخه‌ری كۆنفرانسی تێدئێكس نیشتمان كرد، كه مانگی رابردوو له هه‌ولێر رێكیانخستبوو.
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، ده‌ستخۆشی له هه‌موو ئه‌و گه‌نجانه كرد، كه به‌شدارییان له رێكخستنی كۆنفرانسی تێدئێكس نیشتمان له هه‌ولێر كردبوو، “هیوای خواست له كاره‌كانیان سه‌ركه‌وتوو بن، بێ گوێدانه ئینتمای سیاسیی له‌سه‌ر كاره‌كانیان به‌رده‌وام بن”.
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دووپاتیكرده‌وه “ئەگه‌ر گه‌نجی كوردستان ده‌رفه‌تی هه‌بێت وه‌ك گه‌نجانی جیهان كاری زۆر باش ئه‌نجام ده‌ده‌ن”.
بەپێی هەواڵەکە، لە کۆبوونەوەکەدا نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان هیوای خواست له داهاتوودا كاری گه‌وره‌تر و باشتر رێكبخه‌ن و هه‌وڵبده‌ن به كار و چالاكییه‌كانیان هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی گه‌نجی كورد زیاتر به‌رز بكه‌نه‌وه، گه‌نجان بۆ كاری خۆبه‌خش و خۆپێگه‌یاندن هان بده‌ن به‌شێوه‌یه‌ك چاویان له‌وه نه‌بێت حكومه‌ت هه‌موو كاره‌كانیان بۆ بكات.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکە ره‌وه‌ند حسێن، رێكخه‌ری كۆنفرانسی تێدئێكس نیشتمان به ناوی گرووپه‌كه‌وه خۆشحاڵی خۆی به دیداری سه‌رۆكوه‌زیرانی هەرێمی کوردستان ده‌ربڕی و پوخته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی چۆنییه‌تیی رێكخستنی كۆنفرانسی تێدئێكس نیشتمان باس كرد و بۆ ئه‌نجامدانی كۆنفرانسه‌كه‌یان سوپاسی پشتگیری و پاڵپشتییه‌كانی كرد.
رۆژی 1-4-2017، لە هۆڵی سەعد عەبدوڵڵا لە شاری هەولێر، کۆنفرانسی نێودەوڵەتی تێد، بەناوی تێدئێکس نیشتمان بەڕێوەچوو و تێیدا چەندین کار و چالاکی جۆراوجۆر نمایشکران.