نوچەنێت: تایبەت
سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون لە ئەنجومەنی وەزیران رایدەگەیەنێت، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان پڕۆژەی یەکخستنەوەی هێزەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگەی پەسەندکرد.
رۆژی 7-5-2017، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا به‌ئاماده‌بوونی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكوه‌زیران، وه‌زیری پێشمه‌رگه و به‌رپرسانی سه‌ربازیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، ئه‌و تیمه راوێژكارییه نێوده‌وڵه‌تییه پێشنیازەکان و كاری هاوبه‌شی خۆیان سه‌باره‌ت به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه خسته‌ڕوو، کە ئامانج یەکخستنەوەی هێزەکان و پێکهێنانی هێزێكی سه‌ربازیی تۆكمه‌ی پیشه‌یییه بۆ پێشمه‌رگه له ئاینده‌دا.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، د.نوری عوسمان، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رایگەیاند: حکومەتی هەرێم پڕۆژە پەسندکراوەکەی وەزارەتی پێشمەرگەی بۆ یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە پەسەندکرد.
د.نوری عوسمان هەروەها گوتی “پڕۆژەکە رەوانەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان دەکرێت و دەچێتە بەردەم سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بۆ ئەوەی رەزامەندی لەسەر دەرببڕێت”.
سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون لە ئەنجومەنی وەزیران دەشڵێت “دوای رەزامەندی دەربڕینی سەرۆکی هەرێم لە سەری، پڕۆژەکە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە”.