ڕابه‌ری گشتی بزووتنەوە: ناكرێت بەهۆی پەرلەمانەوە، هەلی مێژووی لەدەست بدەین

0

نوچەنێت
ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی ڕایدەگەیەنێت، لەگەڵ ئەوەی ساڵێكە پشتگیری خۆمان بۆ كاراكردنەوەی پەرلەمان ڕادەگەیەننین و هەوڵی بۆ دەدەین، بەڵام ناكرێت بەهۆی پەرلەمانەوە و ڕیفراندۆم پەك بخرێت و هەلی مێژوویی لەدەست بدەین.

دوێنی شه‌مه‌ 13/5/2017 لە میانەی ساڵیادی دامەزارندنی بزووتنەوەی ئیسلامی، مامۆستا عیرفان عەبدول عەزیز، ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی ڕایگه‌یاند، ساڵ بە ساڵ دۆخی ئابوری و سیاسی لە هەرێمی كوردستان خراپتر دەبێت، لەكاتێكدا وڵاتێكی دەوڵەمەندمان هەیە و بودجەی ئەم هەرێمە، ساڵانە زیاتر لە 12 ملیار دۆلارە.

عیرفان عەبدولعەزیز هەروەها رایگەیاند، ئەوان لەگەڵ ئاسایی كردنەوەی دۆخی هەرێمی كوردستانن لە ڕێگەی هەر كەسێكەوە بێت. ڕیفراندۆم هەڵیكی زێڕینە بۆ ئەوەی كۆتایی بەو بەزۆر لكاندنەوەی كوردستان بهێنرێت بە عێراقەوە، كە دەیان ساڵە شەهید و رەنجمان بۆ داوە.

هاوکات پشتگیری خۆی بۆ كاراكردنەوەی پەرلەمان ڕاگەیاند و گوتی، ناكرێت بەهۆی كاراكردنەوەی پەرلەمانەوە هەلی ڕیفراندۆم لەدەست بدەین.  ئومێدەوارین وەك دەرگایەكی خێر وابێت بۆ گەلەكەمان.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com