نوچە.نێت
چالاکوانانی تۆرە کۆمەڵایەتیەکان فیسبوک و تویتر، وێنەی کچێکی ڤێتنامی بەناوی” نجوين ثو ترانج”، بڵاو دەکەنەوە کە لە “هانوی” پایتەخت دەژی، بە گوڵی للوتس، کە گوڵێکی پیرۆزە لەناو ئاودا سەوز دەبێت، جەستەی خۆی داپۆشیوە.
هەر بە پێی راپۆرتی چالاکوانان لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان، ئەم کچە سەرەتا بە جل وبەرگەوە دەردەکەوێت و دواتر بە روتی لەئاوەکەدا دەبینرێت کە بە گوڵی للوتس، هەموو جەستەی خۆی داپۆشیوە.
زۆرێک پێیان وایە کە نجوین، لە بڵاوکردنەوەی وێنەکەی تەنیا بۆ سەرنج راکێشانی خەڵکیە،بەڵام ئەوانی تر پێیان وایە نجوین ئیهانە بە گوڵی للوتس دەکات کە وەک گوڵێکی موقەدەس و پیرۆز دێت لای خەڵکی ناوچەکە، هەربۆیە ئەم کارەی نجوین کاریگەری لای خەڵکەکە دروست دەکات و دەبێتە هۆی توەرکردنی خەڵکی ناوچەکە.





