ھەیكەلێكی نوێی وەزارەتی پێشمەرگە هاوشێوەی وڵاتانی هاوپەیمان دەبێت

0

نوچەنێت

بەڕێوەبەری راگەیاندنی گشتی وەزارەتی پێشمەرگە رایدەگەیەنێت، ھەیكەلێكی نوێ بۆ وەزارەتی پێشمەرگە دروست كراوە، كە چەندین گۆڕانكاری لەو وەزارەتەدا کردووە و ھاوشێوەی وڵاتانی ھاوپەیمانە.

ھەڵگورد حیكمەت، بەڕێوەبەری گشتی راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی ھەرێمی كوردستان، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند ”ھەیكەلێكی نوێ لە لایەن ھاوپەیمانان و لیژنەی ھاوبەشی وەزارەتی پێشمەرگەوە پێشنیاز كراوە، كە گۆڕانكاریی تێدا دەكرێت و ئەمەیش دوای ئەوەی لە لایەن حكومەت و سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستانەوە رەزامەندیی لەسەر دەدرێت”.

هەروەها هەڵگورد حیكمەت گوتووشیەتی ”ھاوپەیمانان ئەو ھەیكەلەی وەزارەتی پێشمەرگەیان بە جۆرێك دروستكردووە، كە ھاوشێوەی ھەیكەلی وڵاتانی ھاوپەیمان و بە شێوەی ستانداردی جیھانییە، كە بەمەیش گۆڕانكاریی ھەیكەلەكە لە وەزارەتەوە دەستپێدەكات و شۆڕ دەبێتەوە بۆ ناو ھەموو ھێزی پێشمەرگە”.

بەڕێوەبەری گشتی راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە ئەوەشی خستەڕوو، کە “ھاوپەیمانان و لیژنەی ھاوبەشی وەزارەتی پێشمەرگە لەگەڵ حكومەتدا دانیشتوون و ئێستا پڕۆژەكە لای ئەنجومەنی وەزیرانە، بۆ دەوڵەمەندكردن و پەسەندكردنی، دواتریش رەوانەی سەرۆكایەتی ھەرێمی دەكەن، بۆ ئەوەی رەزامەندی لەسەر بدات”.

سەبارەت بەبڕیاری دروستكردنی یەكەی دژەكیمیایی لە ھەر لیوایەكی ھێزی پێشمەرگەدا رایگەیاند ”ئەو گۆڕانكارییەی، كە دەكرێت، لە ھەیكەلی نوێی وەزارەتی پێشمەرگەدا دەبێت، ئێمەیش ئێستا ئەو یەكەیەمان ھەیە، كە ئەمساڵ دروستكراوە و ھاوپەیمانان راھێنانیان پێ كردوون و لە داهاتوودا و لە ھەیكەلی نوێدا بۆ ھەر لیوایەك یەكەیەك دروستدەكرێت”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com