تایبه‌ت: نوچه‌نیت
په‌رله‌مانتارێكی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان رایده‌گه‌یه‌نێت، گه‌ڕانه‌وه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا ئومێد به‌خشه و ده‌شڵێت “هیوادارین ده‌ستپیشخه‌ری هه‌بێت”.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 13/5/2017 نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌ت گه‌ڕایه‌وه شاری سلێمانی، به‌پێی زانیارییه رۆژنامه‌وانییه‌كان گه‌ڕانه‌وه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا بۆ كوردستان رانەگەیەنراو بووە، هیچ سه‌ركرده‌یه‌كی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ئاگاداری گه‌ڕانه‌وه‌ی نه‌بوون.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، بێستون فایه‌ق، ئەندام په‌رله‌مانی كوردستان لە فراکسیۆنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، له باره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی رێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌كه‌یانه‌وه رایگه‌یاند: وه‌ك په‌رله‌مانتاری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ئومیدی زۆرمان به گه‌ڕانه‌وه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا، رێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌یه و هیوادارین بیێته فاكته‌ری چاره‌سه‌ركردنی كێشه سیاسییه‌كانی هه‌رێم.
له‌باره‌ی بوونی ده‌ستپێشخه‌ری نوێ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه سیاسییه‌كانی هه‌رێم له‌لایه‌ن نه‌وشیروان مسته‌فاوه، بێستون فایه‌ق ئاماژه به‌وه ده‌كات، هیوادارین كاك رێکخەری گشتی ده‌ستپێشخه‌ری هه‌بێت، به‌ڵام تا ئیستا ئاگادار نیم هیچ ده‌ستپیشخه‌ریه‌كی هه‌بێت.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بێ ئاگای خۆی له‌وه نیشاندا، كه گوایه گه‌ڕانه‌وه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا له‌م كاته‌دا، بۆ رێگه‌گرتن بێت له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه یان هه‌ڵپه‌ساردنی رێككه‌وتنه سیاسییه‌كه‌ی نێوان یه‌كێتی و بزووتنه‌وه‌ی گۆران بێت.