
مەلای مزگەوتەکانی سوید تێکەوتن
نوچەنێت
یەکێک لە بەرنامە تەلەفزیۆنییەکانی سوید، بەدواداچونێکی نهێنی بۆ مزگەوتەکانی وڵاتی سوید دەکات، بۆ وەرگرتنی زانیاری لەمەڕ ئەوەی کە کاتێک ژنانی موسڵمان روو لە مزگەوتەکان دەکەن بۆ داوای هاوکاری و چۆن ئامۆژگاری دەکرێن، زۆربەی مامۆستایانی ئاینی ئامۆژگاریان دەکەن کە لەکاتی کێشەکانیان پۆلیس ئاگادار نەکەن.
بۆ ئەو مەبەستە دوو ژن بەکامێرای شارەوەوە، دەچنە مزگەوتەکان بۆ داوای هاوکاری ئامۆژگاری کردن، و لەکاتی داوای هاوکاری کردن، دەنگی ئیمامی مزگەوتەکان تۆمار دەکەن، کە چی دەڵێن لەباری ئامۆژگاری خێزانییەوە.
ئەو ژنانە سەردانی ١٠ مزگەوت دەکەن لەوڵاتی سوید و لە ٧ مزگەوت ئامۆژگاری و راوێژ وەردەگرن، زۆرینەی رەهای مامۆستایانی ئاینی بەو ژنانە دەڵێن نابێ لەکاتی کێشەکانتان و لەوکاتی کەپیاوەکانتان ئازارتان ئەدەن، پۆلیس ئاگادار بکەن، مامۆستایەکی ئاینی دەڵێت، رەنگە لەسەر داوایەکی ئێوە لەپۆلیس، پیاوەکەت چەند ساڵێک زیندان بکرێت، دواتر تۆ بڵێی من عەفوی ئەکەم، بەڵام ئەوان ئەو لەزیندان بهێڵنەوە، مامۆستایەکی ئاینیش هۆشداریان ئەداتێ رەنگە لەوکات پۆلیس دەست بەسەر مناڵەکانتان بگرێت، لەکۆی ١٠ مزگەوت تەنها ئیمامی دوو مزگەوت بە ژنەکان دەڵێن. پێویستە لەکاتی دەسترێژی و ئازاردان پۆلیس ئاگادار بکرێت، یەکێک لە ئەو مامۆستا ئاینیانەش کە پێیان دەڵێن نابێ پۆلیس ئاگادار بکەن، رونیدەکاتەوە بۆیان کە لە ئیسلامدا لێدان نییە بەڵکو بەدەستدا کێشان هەیە ئەویش بۆ پیشاندانی ئەوەی کە بەژنەکە بڵێ من تورەم لەتۆ نەک بۆ ئازاردان.
٩ ئیمامی مزگەوت لەکۆی ئەو ١٠ مزگەوتە دەڵێن، پیاوی ئیسلام لەسوید ئەتوانێ هاوسەرگیری لەگەڵ زیاتر لەژنێک بکات، تەنها یەک ئیمامیان دەڵێت فرەژنی قەدەغەیە.
یەکێک لەئیمامەکانیش پێیان رادەگەنێت، پێویستە ژنان لەپیاوەکانیان ببورن، کاتێک لێیان دەدەن، و دەڵێت”خۆشەویستی زیاتر بدە بە پیاوەکەت و رەنگە بەوە پیاوەکەت بگۆڕیت”.
دوای ئەو راپۆرتە نهێنییە تەلەفزۆنەکە هەوڵدەدات بە ئاشکرا ئەو پرسیارە رووبەرووی مامۆستایانی ئاینی بکاتەوە، کە بۆچی بە ژنەکان دەڵێن، نابێ پۆلیس ئاگادار بکەن، بەڵام ئەو مامۆستایانەی بەردەست ناکەوێت و چاوەڕوان دەکرێت، لە ئەڵقەی داهاتووی بەرنامەکە بیاندوێنن، بەڵام مامۆستایەکی ئاینی پێیان دەڵێت، کە نەخێر مامۆستایانی ئاینی نابێ بڵێن پۆلیس ئاگادار مەکەن.