پارتی: هیوادارین گەڕانەوەی نەوشیروان مستەفا ببێتە هۆی چارەسەرکردنی کێشەکان

0

نوچەنێت: تایبەت

ئەندام پەرلەمانێکی پارتی رایدەگەیەنێت، بەبێ رێککەوتنێکی سیاسی لەنێوان حزبەکان، هەر کۆبوونەوەیەکی پەرلەمان بۆ کاراکردنەوەی بێ ئەنجامدەبێت. دەشڵێت “هیوادارم گەڕانەوەی، نەوشیروان مستەفا ببێتەهۆی چارەسەرکردنی ئەو بارودۆخ و بارگرژیەی لە نێوان لایەنە سیاسییەکان هەیە”.

لەماوەی رابردوودا، بە چەند سیناریۆیەك هەوڵ درا بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان، لەوانەش کۆکردنەوەی واژۆی پێویست بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان، هەروەها کۆبوونەوەی حزب و لایەنە سیاسییەکان، بەڵام سەرجەم هەوڵەکان بۆ کاراکردنەوەی ئەو دامەزراوەیە بێ ئەنجام بوو، لە ئێستاشدا ژمارەیەك پەرلەمانتار لە هەوڵی کۆکردنەوەی واژۆن بۆ کاراکرنەوەی پەرلەمان و دەڵێن، چیدیکە نابێت چاوەڕوانی حزب و لایەنە سیاسییەکان بکەین.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، شوان شێخ ئەحمەد، ئەندام پەرلەمانی کوردستان لەفراکسیۆنی زەرد، لەبارەی کۆکردنەوەی واژۆ لەلایەن ژمارەیەك پەرلەمانتار بۆکاراکردنەوەی پەرلەمان رایگەیاند: تەنها بە کۆکردنەوەی واژۆ کاراناکرێتەوە، بەڵکو کاراکردنەوی پەرلەمانی کوردستان پێویستی بە رێککەوتنێکی هێز و لایەنە سیاسییەکان دەبێت.

هەروەها گوتیشی “لەبەر ئەوەی پەرلەمان، بەستراوە بەحزبەکانەوە، بۆیە بەبێ رێککەوتنێکی سیاسی هەر کۆبوونەوەیەکی پەرلەمان بۆ کاراکردنەوەی بێ ئەنجامدەبێت”.

شوان شێخ ئەحمەد لەبارەی هەوڵەکانی پارتی بۆکاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت “ئێمە لە هەوڵی بەردەوامداین، لەگەڵ حزب و لایەنە سیاسییەکان بۆ ئەوەی، بە رێککەوتنێکی نوێ هەوڵبدرێت بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان، چونکەی رێککەوتنە سیاسییەکەی رابردوو نەماوە”.

ئەو پەرلەمانتارەی پارتی لەبارەی گەڕانەوەی نەوشیروان مستەفا، رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان بۆ هەرێمی کوردستان گوتی “هیوای سەلامەتی بۆ دەخوازم، هیوادارم گەڕانەوەی، بەڕیزیان ببێتەهۆی چارەسەرکردنی ئەو بارودۆخ و بارگرژیەی لە نێوان لایەنە سیاسییەکان هەیە، هەروەها ببێتە پشتیوانییەکی تەواو لەگەڵ حزب و لایەنە سیاسییەکان، بۆ پرسی ریفراندۆم و چاککردنی پەیوەندی نێوان لایەنە سیاسییەکان بەتایبەتی پارتی و گٶڕان”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com