نوچه‌نێت- شه‌فه‌ق نیوز
یه‌كێتی ئه‌وروپا رۆژی پێنجشه‌ممه 11-5-2017، هه‌ڕه‌شه‌كانی په‌كه‌كه‌ی بۆسه‌ر هه‌رێمی كوردستان به‌وه‌ی، كه ده‌یكاته گۆڕه‌پانی جه‌نگ ره‌تكرده‌وه و سه‌ر كۆنه‌ی كرد.
كلاریس بازستری، نوێنه‌ری نێرده‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا له هه‌رێمی كوردستان، له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند “هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆسه‌ر هه‌ر گه‌ل و وڵاتێك جێگه‌ی قبووڵ كردن نییه”، ئاماژه‌شی به‌وه كرد “پارتی كرێكارانی كوردستان (پەکەکە) له لیستی رێكخراوه تیرۆرستییه‌كاندایه”.
بازستری هیوای خواست لێدوانه‌كانی ره‌زا ئاڵتوونی سه‌ركرده‌ی پەکەکە به‌وه‌ی، كه خاكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌نه مه‌یدانی جه‌نگ، هه‌ڵوێستی تایبه‌تی خۆی بێت، نه‌ك هه‌ڵوێستی پارتەکەی.
ره‌زا ئاڵتون، ئەندامی سەرکردایەتی پەکەکە، هه‌فته‌ی رابردوو هێرشی كرده سه‌ر پارتی دیموكراتی كوردستان و هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد “خاكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌نه گۆڕه‌پانی جه‌نگ بۆ هێرش كردنه سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی توركیا”. گوتی “ئه‌وان چیدی دان به سنوردا نانێن و له توركیا و هاوپه‌یمانه‌كانی ده‌ده‌ن له هه‌ر جێگایه‌ك بن”.