سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان لە پەیامێکدا بەبۆنەی ساڵیادی دامه‌زراندنی بنكه‌ی لالش رایگەیاند، به ئازایه‌تی پێشمه‌رگه ئێزدییه‌كان پارێزراوده‌بن، ئاواره‌كان ده‌گه‌ڕێنه‌وه شوێنی خۆیان، ده‌ڤه‌ره‌كه‌یان ئاوه‌دان ده‌كرێته‌وه و ئێزدییه ره‌سه‌نه‌كان بڕیار له چاره‌نووسی خۆیان و ناوچه‌كه‌یان ده‌ده‌ن.
مەسعود بارزانی،سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان وێڕای پیرۆزباییکردن لە پەیامەکەیدا دەشڵێت “كوردی ئێزدی به‌شێكی گرنگن له خۆڕاگری گه‌له‌كه‌مان و ئه‌و پیلان و شه‌ڕانه‌ی بۆ قڕكردن و تواندنه‌وه‌یان دراون، توانای ئه‌وه‌یان نه‌بووه له‌ناویان ببەن. دڕنده‌یی داعش و كاره نامرۆڤایه‌تییه‌كانی ئه‌و گرووپه تیرۆرستییه له داگیركردنی شنگال، كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئیراده‌ی ئێوه دروستنه‌كرد و هاوشانی برا پێشمه‌رگه‌كانتان به‌رگری قاره‌مانانه‌تان نواند و په‌یامێك بوو، كه هیچ هه‌وڵێك ناتوانێ له كوردستان داتانببڕێ”.
دەقی پەیامەکەی بارزانی:
به‌ناوی خودای به‌خشده
به‌ڕێزان سه‌رۆك و ده‌سته‌ی باڵای بنكه‌ی لالش
سڵاو و رێز
به‌بۆنه‌ی 24ـه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی بنكه‌ی رۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی لالش پیرۆزبایی له سه‌رۆك و ستافی ده‌سته‌ی باڵای بنكه‌ی لالش و سه‌رجه‌م ئێزدییه‌كان ده‌كه‌م و چالاكی و كاره‌كانتان له‌پێناو ره‌سه‌نایه‌تی و پاراستنی تایبه‌تمه‌ندی ئێزیدییه‌كان به‌رز ده‌نرخێنم.
كوردی ئێزیدی به‌شێكی گرنگن له خۆڕاگری گه‌له‌كه‌مان و ئه‌و پیلان و شه‌ڕانه‌ی بۆ قڕكردن و تواندنه‌وه‌یان دراون، توانای ئه‌وه‌ی نه‌بووه ئێزیدییه‌كان له‌ناو ببات. دڕنده‌یی داعش و كاره نامرۆڤایهتیهكانی ئه‌و گرووپه تیرۆریستیه له داگیركردنی شه‌نگال كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئیراده‌ی ئێوه دروست نه‌كرد و هاوشانی برا پێشمه‌رگه‌كانتان به‌رگری قاره‌مانانه‌تان نواند و په‌یامێك بوو، كه هیچ هه‌وڵێك ناتوانێ ئێزدییه‌كان له كوردستان داببرێنێ.
دڵینایی به هه‌موو لایه‌ك ده‌ده‌ین، به ئازایه‌تی پێشمه‌رگه، ئێزیدییه‌كان پارێزراو ده‌بن و ئاواره‌كان ده‌گه‌ڕێنه‌وه شوێنی خۆیان و ده‌ڤه‌ره‌كه‌یان ئاوه‌دان ده‌كرێته‌وه و ئێزدییه ره‌سه‌نه‌كان بڕیار له چاره‌نووسی خۆیان و ناوچه‌كه‌یان ده‌ده‌ن.
جارێكی دیكه هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ بنكه‌ی لالش و ده‌سته‌ی باڵا و ستافه به‌ڕێزه‌كه‌ی ده‌خوازم.
مسعود بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
12ـ5ـ2017