سەرۆکی سوید رووبەڕووی رەخنە دەبێتەوە بە راسیست ناو دەبرێت

0

سەرۆکی سوید رووبەڕووی رەخنە دەبێتەوە بە راسیست ناو دەبرێت

نوچەنێت

بەهۆی ئەوەی لە دیمانەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەوانەی لە سوید بێکارن زۆربەیان ئەوانەن لەوڵاتانی تر لەدایک بوون، سەرۆکی سوید رووبەڕووی رەخنەبوەوە وپێیان وایە وەک راسیست قسەی کردووە، لەبەرانبەردا سەرۆکی سوید پەشیمان نییە لەوەی وتویەتی.

رۆژی دووشەممە، فرێدریک، سەرۆکی حکومەتی سوید، لە دیمانەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند” ئەوە هەڵەیە بڵێن رێژەی بێکار لەسویددا بەرزە” وەک ئاماژەیەکیش بۆ پەنابەران، پێی وابوو زۆربەی ئەوانەی بێکارن لەسوید، ئەوانەن کە لەڵاتانی تر لەدایک بوون.

لەبەرانبەردا لە ماڵپەرو وێبلاگەکانی نێت، رەخنەیەکی زۆر، لە فرێدریک گیراو پێیان وایە وەک کەسێکی راسیست قسەی کردووە، و سیاسییەکانی سویدیش پێیان وایە ئەوەی فرێدریک دەڵێت هەڵەیە.

بەڵام سەرۆکی حکومەتی سوید پەشیمان نییە لەوەی وتویەتی و رایدەگەیەنێت، کە ئەو هەڵەیەکی نەکردووە. و دەڵێت” ژمارەکان پێشانی دەدەن، زۆربەی ئەو خەڵک و گەنجانەی لەوڵاتانی تر لەدایک بوون لێرە بێکارن”.

Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com