نوچەنێت-رووداو
شه‌وی پێنجشه‌ممه هونه‌رمه‌ندی به‌ناوبانگی توركیا ئیبراهیم ئه‌ركال، کە چەند رۆژێک لەمەوبەر تووشی مەرگی مێشک بوبوو، دڵیشی لە لێدان کەوت و كۆچی دواییكرد.
ئیبراهیم ئه‌ركاڵ له‌دایكبووی 1966ـه له پارێزگای ئه‌رزه‌ڕۆم له باكووری كوردستان و له سه‌ره‌تای ساڵی 1988 ده‌ستی به‌كاری هونه‌ریی كرد و له‌سه‌ر ئاستی توركیا و ده‌ره‌وه‌شدا زۆر به‌ناوبانگ بوو.
ئەرکاڵ کە چەند رۆژێک لەمەوبەر مێشکی راوەستا، بەڵام دڵ و ئەندامەکانی دیکەی جەستەی بەردەوامبوون لە کارکردن.
پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر نەجدەت ساغڵام بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی توێژینەوە و فێرکاری ئومرانییە لە ئیستەنبوڵ، رایگەیاند، هونەرمەند و گۆرانیبێژی به‌ناوبانگی توركیا، ئیبراهیم ئەرکاڵ کە پێشتر مێشکی راوەستابوو کاژێر 22:10 خوله‌كی شه‌وی پێنجشه‌ممه 11-5-2017 دڵیشی لە لێدان کەوت و گیانی سپارد.
ساغڵام گوتی “داوای لێخۆشبوونی لە خوای گەورە بۆ دەکەین و پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی کەسوکاری دەکەین”.