وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان حەقدەستی دوو کۆمپانیای نەوت دەدات

0

نوچەنێت-رووداو
دوو کۆمپانیای بواری نەت، کە لە هەرێمی کوردستان کاردەکەن ئاشکرایان کرد، حەقدەستی مانگی شوباتی هەناردەکردنی نەوتیان لە وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان وەرگرتووە.

بەهۆی قەیرانی داراییەوە، کە لە سەرەتای ساڵی 2014 لە هەرێمی کوردستان سەریهەڵدا، حکومەتی هەرێمی کوردستان نەیتوانی حەقدەستی کۆمپانیا نەوتییەکان دابین بکات. شارەزایانی ئابووری پێیانوایە لە ئێستادا باری دارای حکومەتی هەرێم بە پشتبەستن بە چاکسازی لە بوارە جیاوازەکاندا، لە چاو سێ ساڵی رابردوو باشترە و لە هەوڵدایە کۆمپانیاکان بە پێدانی حەقدەستیان بەگەڕێنێتەوە بۆ بەرهەمهێنان لە هەرێمی کوردستان.

کۆمپانیای گەنەل ئێنێرجی، کە لە هەردوو دوو کێڵگەی نەوتی تەقتەق و کێڵگەی تاوکێ لە هەرێمی کوردستان پشکدارە، رایگەیاند بڕی 11 ملیۆن دۆلاری لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە لەبری هەناردەکردنی نەوت لە مانگی 2ی ئەمساڵدا وەرگرتووە.

ئاستی هەناردەکاری نەوت لە کێڵگەی تەقتەق رۆژانە 21 هەزار و 517 بەرمیل بووە، کۆمپانیاکانی خاوەن پشک لەبری هەناردەکردنی نەوت لەو کێڵگەیە بە گشتیی 20 ملیۆن دۆلاریان وەرگرتووە، کە بەشێکی بۆ قەرەبووکردنەوەی حەقدەستە کەڵەکەبووەکانیان بووە لە رابردوودا.

لەلایەکی دیکەشەوە، کۆمپانیای دی ئێن ئۆ (DNO)ی نەرویجی، کە کۆمپانیای سەرکارە لە کێڵگەی تاوکێ، رایگەیاندووە بڕی 41 ملیۆن و 400 هەزار دۆلاری لەبری هەناردەکردنی نەوت لە مانگی شوبات وەرگرتووە، کە بەشێک لەو پارەیە بۆ قەرەبووکردنەوەی حەقدەستە کۆنەکانی کۆمپانیاکانی نەوت بووە، کە خاوەن پشکن لە کێڵگەی تاوکێ. ئاستی هەناردەکردنی نەوت لە کێلگەی تاوکێ لە مانگی یەکی ئەمساڵدا رۆژانە 110 هەزار و 803 بەرمیل بووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com