
لە دوو رۆژدا ١١ تەرم دەگاتە پزیشکی دادوەریی کەرکوک و ١٨ تەرمی تریش بەڕێوەیە
نوچەنێت . کەرکوک ناو
سەرچاوەیەك لەنەخۆشخانەی ئازادی كە نەیویست ناوی ئاشكرا بكرێت، رایگەیاند: سەرلەبەیانی رۆژی (05/14) تا رۆژی (05/15) 11 تەرمی نەناسراو ئاراستەی پزیشكی دادوەریی كەركوك كراون.
بەوتەی سەرچاوەكە، چوار تەرمیان لەلایەن هێزی هەواڵگری سەربازیی داقوقهوه دۆزراونهتهوهو تەرمێكی تریش لەلایەن بنكەی پۆلیسی ئازادی شاری كەركوكەوە، لەگوندی چیمەن دۆزراوەتەوە كە پاش خنكاندنی سوتێندراوە.
ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەكرد، سێ تەرمیش شێوێنراونو لەلایەن پۆلیسەوە لەداقوق دۆزراونەتەوە، هاوكات لەلایەن پۆلیسی شەریعەوە تەرمی سێ زێرەڤانی دۆزراونەتەوە.
سەبارەت زۆریی تەرمەكان لەو دوو رۆژەدا سەرچاوەیەكی پۆلیسی کهرکوک وتی: “لەچەند رۆژی رابردوودا باندێكی تێرۆریستی دەستگیركراونو لەكاتی لێكۆڵینەوە دانیان بەوكردەوانەدا ناوەو ئاشكرایان كردووە كەهێشتا تەرمی 18 هاوڵاتی تر ماوە كە ئەوان كوشتونیانن”.
كاروان ساڵحی – ماڵپەڕی كەركوك ناو