نوچه‌نێت- شه‌فه‌ق نیوز
هێزی پێشمه‌رگه توانی 15 چه‌كداری رێكخراوی داعش به‌دیل بگرێت، له‌كاتی هێرش كردنیان بۆسه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه له میحوه‌ری مه‌خموور.
چه‌كدارانی داعش ئێواره‌ی رۆژی سێشه‌ممه 10-5-2017، هێرشێكیان بۆسه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه ئه‌نجامدا، به‌ڵام هێزه‌كانی پێشمه‌رگه هێرشه‌كه‌یان تێك‌شكاند.
سیروان بارزانی، به‌رپرسی هێزی پێشمه‌رگه له میحوه‌ری مه‌خموور- گوێڕ گوتی، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه 15 تیرۆرستی داعشیان ده‌ستگیر كردووه.
گوتیشی تیرۆرستانی داعش، ته‌رمی یه‌كێك له كوژراوه‌كانیان به‌جێهێشتووه، له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی.