یەکێتی پۆستی پارێزگاری سلێمانی وەردەگرێتەوە

0

نوچەنێت-رووداو

بەپێی بڕیارێكی وەزیری ناوخۆ و لەسەر فەرمانی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران پۆستی پارێزگاری سلێمانی درایەوە بە کادیرێکی سەر بە یەكێتی.  عومەر ئەحمەد ئەمین ناسراو بە “عومەر قەڵادزێی” لەمەودوا لە جیاتی سەردار قادر، كارەكانی پارێزگای سلێمانی راییدەكات.

د. سامی جەلال، بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ بە (رووداو)ی راگەیاند، دوای ئەوەی سەردار قادر، لەبری پارێزگاری سلێمانی بەخواستنی خۆی دەستی لەكاركێشایەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە 10-5-2017  بە فەرمی وەزیری ناوخۆ كەسێكی دیكەی بۆ راییكردنی كارەكانی پارێزگای سلێمانی دیاریكرد.

بەپێی بڕیارەکە، عومەر ئەحمەد ئەمین ناسراو بە “عومەر قەڵادزێی”، كە پۆستی جێگری پارێزگاری سلێمانی بۆ کارگێڕی گشتی هەیە، لەمەودوا لە جیاتی سەردار قادر، كارەكانی پارێزگای سلێمانی راییدەكات.

بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ باسی لەوەش كرد، ئەوە كارەیان بە پاڵپشتی بڕیارێكی ئەنجومەنی وەزیران كردووە.

لە نووسراوێکدا قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران هەرێمی کوردستان، کە رۆژی 9-5-2017 دەرکراوە و ئاراستەی وەزارەتی ناوخۆ کراوە، ئاماژە بە دانانی عومەر قەڵادزێی لە پۆستەکە کراوە.

دوای ئەوەی ساڵی رابردوو ئاسۆ فەرەیدوون داوای مۆڵەتی لە وەزارەتی ناوخۆ کرد، ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی هەڤاڵ ئەبوبەکری وەک پارێزگاری هەڵبژێردراوی سلێمانی دەستنیشان کرد، بەڵام دەستبەکار نەبوو، دواتر سەردار قادر بە پۆستی “لەبری پارێزگاری سلێمانی”، لە پشكی بزووتنەوەی گۆڕان دەستبەکاربوو.

رۆژی 3-5-2017 سەردار قادر دەستلەكاركێشانەوەی لە پۆستەكەی راگەیاند، بەوەش جارێکی دیکە پۆستی پارێزگاری سلێمانی کەوتە بۆشایی یاسایی.

لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان، هەڤاڵ ئەبوبەكر لەسەر ئاستی پارێزگای سلێمانی زۆرترین دەنگی بەدەستهێنا، كە 241 هەزار و 241 دەنگ بوو، بەو جۆرەش دەبوو ببێتە پارێزگاری سلێمانی، بەڵام بەهۆی رێككەوتنی یەكێتی ‌و گۆڕان لەو كاتەدا پۆستی پارێزگاری سلێمانی درایە ئاسۆ فەرەیدوون، كاندیدی یەكێتی. هەر بەپێی ئەو رێككەوتنە دەبوو رۆژی 21-8-2016 هەڤاڵ ئەبوبكر بكرێتە پارێزگاری سلێمانی.

هەڤاڵ ئەبوبەکر، لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی رۆژی 25-8-2016 بە پارێزگاری هەڵبژێردراوی سلێمانی دەستنیشان کرا، بەڵام هیچ کات وەکو پارێزگار دەستبەکار نەبوو.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com