نوچه‌نێت- شه‌فه‌ق نیوز
مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، رۆژی دووشه‌ممه 8-5-2017، بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی ئیمانوێل ماكرۆن كرد، به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی به سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا.
بارزانی له بروسكه‌كه‌یدا، جه‌ختی له به‌هێز كردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان گه‌لی كوردستان و گه‌لی فه‌ره‌نسا كرده‌وه.
ئیمانوێل ماكرۆن، توانی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی فه‌ره‌نسادا، رۆژی یه‌كشه‌ممه 7-5-2017، سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت به‌سه‌ر مارین لۆپێن، ركابه‌ری له راستڕه‌وه توندڕه‌وه‌كانی فه‌ره‌نسا.
به‌مه‌ش ماكرۆنی ته‌مه‌ن 39 ساڵ، بووه گه‌نجترین سه‌رۆك له مێژووی فه‌ره‌نسادا و له‌گه‌ڵ به‌ده‌ستهێنانی سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره به‌سه‌ر كاندیدی پارتی به‌ره‌ی نیشتیمانیدا.