حکومەتی هەرێمی کوردستان زیاتر لە یەک ملیار دۆلار قەرزی كۆمپانیا نەوتییەكانی گەڕاندۆتەوە

0

نوچەنێت
سەرۆكی سەنتەری زانیاری ‌و لێكۆڵینەوەی ستراتیژی كوردستان رایدەگەیەنێت، حکومەتی هەرێمی كوردستان مانگانە زیاتر لە 160 ملیۆن دۆلاری دەداتەوە بە قەرزی كۆمپانیا نەوتییەكان و بەوەش قەرزەکان کەم دەبنەوە.

كاتێك حكومەتی عێراق بودجەی هەرێمی كوردستانی لە سەرەتای ساڵی 2014 بڕی، حكومەتی هەرێمیش بۆ موچە ‌و  پێداویستی دارایی ناوخۆیی، نزیكەی چوار ملیار دۆلاری لە‌و كۆمپانیا نەوتیانە قەرز كرد، كە لە هەرێمی كوردستان كار دەكەن.

د.ئاراس خۆشناو، سەرۆكی سەنتەری زانیاری ‌و لێكۆڵینەوەی ستراتیژی كوردستان،بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاندووە “ئەو قەرزەی حكومەت لە ساڵی 2014 لە كۆمپانیا نەوتییەكانی وەرگرتبوو بەرەو كەمبوونەوە دەچێت و دەڵێت، ئەو كاتەی بەغدا بودجەی لە كوردستان بڕی، حكومەتی هەرێمی كوردستان نزیكەی چوار ملیار دۆلار قەرزی لە كۆمپانیا نەوتییەكان كرد، بەڵام بەدانەوەی بەشێك لەو قەرزانە لەماوەی هەشت مانگی رابردوودا، ئێستا ئەو قەرزە كەمتر لە سێ ملیار دۆلاری ماوەتەوە.
د. ئاراس خۆشناو، باسی لەوەشكرد، گەڕانەوەی بەشێكی ئەو قەرزانە ‌و پێدانی حەقدەستی كاركردنی كۆمپانیا نەوتییەكان بوونەتە هۆكاری ئەوەی هەموو ئەو كۆمپانیا نەوتیانەی حكومەت گرێبەستی كاركردنی لەگەڵدا كردوون، بە تەواوی توانایانەوە بۆ كاركردن بگەڕێنەوە هەرێمی كوردستان.

بەگوتەی سەرۆكی سەنتەری زانیاری ‌و لێكۆڵینەوەی ستراتیژی كوردستان، ئەو کۆمپانیایانە داوایان لە حكومەتی هەرێمی كوردستان كردووە، توانای هەناردە كردنی نەوت زیادبكات، چونكە بەرهەمهێنانیان زیادبووە، ئەوەش بە دوو رێگا دەكرێت، یان رێگایەكی دیكە بدۆزرێتەوە بۆ هەناردەكردنی نەوتێكی زۆرتر، یاخود پاڵاوگەیەكی نوێ‌ بۆ پاڵاوتنی زیاتر دروستبكرێت.

بە گوێرەی زانیاریەكانی د.ئاراس، حكومەتی عێراق نزیكەی 70 ملیار دۆلار قەرزداری كۆمپانیا نەوتییەكانە، کە ئەمەش بەهۆكاری ئەوەی ئەو كۆمپانیا نەوتیانە برەویان بە كاری كێڵگە نەوتیەكانی عێراق داوە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com