نوچەنێت
كونسوڵی نوێی ئیتاڵیا لە کۆبوونەوەی لەگەڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، به‌رده‌وامی هاوكارییه سه‌ربازی و مرۆییه‌كانی وڵاتەکەی بۆ هه‌رێمی كوردستان دووپاتكرده‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 8-5-2017، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له خاتوو سیرینا مورۆنی، كونسوڵی نوێی ئیتاڵیا له هه‌رێمی كوردستان كرد.
سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پیرۆزبایی ده‌ستبه‌كاربوونی له خاتوو مورۆنی وه‌ك كونسوڵی نوێی ئیتاڵیا كردووە و هیوای سه‌ركه‌وتنی له كاره‌كانی بۆ خواست و پاڵپشتی داموده‌زگاكانی حكومه‌تی بۆ كار و چالاكییه‌كانی نیشاندا.
بەپێی راگەیەندراوی ماڵپەڕی حکومەت، خاتوو مورۆنی سوپاسی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كردووە بۆ پشتگیری و پاڵپشتیكردن له كاره‌كانی، كه “له كاتی ده‌ستبه‌كاربوونییه‌وه تاوەکو ئێستا هاوكاری و ئاسانكاریی ته‌واویان پێشكه‌شكردووه”، هه‌روه‌ها به‌رده‌وامی كاره‌كانی كونسوڵی پێشووی ئیتاڵیای له هه‌ولێر دووپاتكرده‌وه.
كونسوڵی نوێی ئیتاڵیا ئاماژه‌ی به‌وه‌شکردووە، وڵاتەکەی خوازیاری ئه‌وه‌یه باشترین په‌یوه‌ندی له بواره جیاجیاكاندا له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستانی هه‌بێت و به‌رده‌وامیی هاوكارییه سه‌ربازیی و مرۆییه‌كانی ئیتاڵیاشی بۆ هه‌رێمی كوردستان دووپاتكرده‌وه.
نێچیرڤان بارزانی باسی له‌وه‌شكردووە، له هه‌رێمی كوردستان ده‌رفه‌تی باشی وه‌به‌رهێنان هه‌یه، هیواشی خواستووە هه‌وڵبدرێت سه‌رمایه‌دارانی ئیتاڵی هانبدرێن له بواره جیاوازه‌كاندا هه‌رێمی كوردستان وه‌به‌رهێنان بكه‌ن.
لە کۆبوونەوەکەدا باسی بارودۆخی گشتی ناوچه‌كه و شه‌ڕی موسڵ له كراوە. هه‌ردوولا جه‌ختیان كردووەتەوە په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌ولێر و رۆما له ئاستێكی به‌رزدایه و هیوایان خواست زیاتر په‌ره‌ی پێبدرێت.