نوچەنێت
پارێزگاری کەرکوک رایگەیاند، جارێكی تر هێزی پێشمه‌رگه بۆ هاوڵاتییانی كه‌ركوك و هه‌موو جیهانیان سه‌لماند، كه ئه‌وان دیواری پۆڵایینن لەبه‌رامبه‌ر هه‌وڵه نه‌زۆكه‌كانی داعشدا.
ئەمڕۆ یەکشەممە 7ی ئایاری 2017، د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم، پارێزگاری كه‌ركوك و سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌منی پارێزگای كه‌ركوك پەیامێکی بڵاوکردەوە، کە تیایدا ستایشی قاره‌مانێتی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كرد له تێكشكاندنی هه‌وڵێكی چەند چەکدارێکی داعش بۆ سه‌ر باره‌گای میحوه‌ری چواری پێشمه‌رگه له باشووری كه‌ركوك.
پارێزگاری كه‌ركوك ئاماژەی بۆ هێرشەکەی ئەم بەیانیەی داعش کردووە، کە هه‌وڵی نزیك بوونه‌وه‌یان دابوو له باره‌گای میحوه‌ری چواری پێشمه‌رگه له ناوچه‌ی (كه‌یوان) و گوتی “پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان به‌رپه‌رچیان دانه‌وه‌و سه‌رجه‌میان ڕه‌وانه‌ی دۆزه‌خ كران پێش ئه‌وه‌ی بگه‌نه نزیك په‌رژینی باره‌گاكه”.
ئه‌وه‌شی وت: “ئه‌م سه‌ركه‌وتنه و سه‌رجه‌م داستانه‌كانی تر له ماوه‌ی سێ ساڵی رابردوودا تۆمار كراون بێ قوربانی نه‌بوونه و داعش له حوزه‌یرانی 2014 ه‌وه تا ئه‌م ساته نه‌یتوانیووه بستێك له شاره‌كه‌مان نزیك ببێته‌وه”.
پارێزگاری كه‌ركوك ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه هێزی پێشمه‌رگه خۆیان به‌خت كردوه له پێناو پاراستنی ئه‌من و ئارامی كه‌ركوك و پێكهاته‌كانی و سنگیان ناوه به‌به‌ر گولـله‌وه و “ئه‌وان دروستكەری ژیان و داینه‌مۆی به‌رده‌وامی سه‌قامگیرین و ئه‌من وئارامی بێ قوربانی دان نایه‌ته كایه‌وه و سه‌ره‌ڕای ته‌گه‌ره‌كان دابین كردنی ئاسایش بۆ كه‌ركوك له پێشه‌نگی كاره‌كانماندایه”.
ئەوەش لەکاتێکدایە کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنج چەکداری داعش هێرشیان کردەسەر بنکەی سەربازی کەیوانی هێزەکانی پێشمەرگە لە باشوری کەرکوک.