نوچەنێت
ئەمڕۆ یەکشەممە 7-5-2017، ژمارەیەک چەکداری داعش هێرشیانکردە سەر سەربازگەی کەیوان لە کەرکوک و شەڕێکی قورس لەنێوان داعش و هێزەکانی پێشمەرگە روویدا و پێشمەرگە شکستی بە هێرشکەی داعش هێنا.
بە گوێرەی زانیارییەکان، 5 چەکدارەکەی داعش خۆکوژبوون و هەوڵی دەربازبوون بۆ نێو سەربازگەکەیانداوە، بەڵام پێشمەرگە رووبەڕوویان بووەتەوە و سێ لەو چەکدارانەی داعشیان کوشتوون، بەڵام دوو لە چەکدارەکان خۆیان تەقاندووەتەوە و بەهۆیەوە دوو پێشمەرگە شەهید و شەشیش برینداربوون،
شەڕەکە بۆ ماوەی زیاتر لە دوو کاتژمێر بەردەوام بووە و هێرشەکەی داعشیش تێکشکێندراوە. هەروەها لە ئێستادا هێزێكی زۆری پێشمەرگە چووەتە ناوچەکە و رەوشەکە کۆنتڕۆڵکراوە”.
سەربازگەی کەیوان لە کەرکوک، 15 کیلۆمەتر لە ناوەندی شارەکەوە دوورە و زیاتر لە دوو ساڵە سەربازگەکە لەدەستی هێزەکانی پێشمەرگەدایە.