موچە لە مانگی هەشتەوە لەسەر بنەمای بایۆمەتری وەردەگیریێت

0

نوچەنێت
لیژنەی باڵای پڕۆژەی بایۆمەتری بڕیاریدا موچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە، لە مانگی شەشەوە لەسەر بنەمای پڕۆژەی بایۆمەتری دابەش بكات. جەخەت لەوە کراوەتەوە “لە مانگی هەشتدا موچەی سەرجەم وەزارەتەكان لەسەر بنەمای پڕۆژەی تۆماری بایۆمەتر دابەش دەكرێت هەرکەس ناوی لە بایۆمەتریدا نەبێت، موچەی پێنادرێت”.

حكومەتی هەرێمی كوردستان لە 10-10-2016، بۆ نەمانی دوو موچەیی ‌و پاکكردنەوەی لیستی موچەخۆرانی حكومی لە كەموكوڕی، بڕیاریدا لیستی موچەخۆرانی حكومی بكاتە ئەلیكترۆنی. ئێستا تۆماركردنی ناوی موچەخۆرانی مەدەنی تەواو بووە ‌و 80% لەهێزە ئەمنییەكانیش ناوی خۆیان تۆمار كردووە. 

بڕیارە 15-5-2017  دوا وادەبێت بۆ تۆماركردنی موچەخۆرانی كەرتی سەربازی، سەرجەمی هەموو ئەوانەش كە ناویان تۆمار كردووە بە كەرتی سەربازی ‌و مەدەنییەوە، تاوەكو ئێستا گەیشتووەتە زیاتر لە یەک ملیۆن و 155 هەزار كەس.

سەفین غەفوور، بەڕێوەبەری جێبەجێكاری پرۆژەی بایۆمەتری بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند، لە مانگی شەشی ئەمساڵەوە لەسەر بنەمای بایۆمەتری موچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەكەن و گوتی “وەك تاقیكردنەوەیەك ئەو كارە دەكەین‌”.

بەڕێوەبەری جێبەجێكاری پڕۆژەی بایۆمەتری ئاشكرایدەكات، لە مانگی هەشتدا موچەی سەرجەم وەزارەتەكان لەسەر بنەمای پڕۆژەی تۆماری بایۆمەتر دابەش دەكرێت ‌و گوتیشی “جگە لە‌و فەرمانبەرانەی مۆڵەتیان بە ساڵ وەرگرتووە، یاخود ئەوانەی بۆ خوێندن مۆڵەتیان وەرگرتووە‌ و لە دەرەوەی هەرێمی كوردستانن، هەر موچەخۆرێك ناوی لە بایۆمەتریدا تۆمارنەكردبێت، لە مانگی هەشتدا موچەی پێنادرێت”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com