تایبه‌ت: نوچه‌نێت
ئه‌ندامێكی جڤاتی نیشتمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان رایده‌گه‌نێت، گۆڕان داوای گۆڕانكاری ده‌كات له هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێم به یه‌ك پاكێج و ده‌شڵێت “لای گۆڕان سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم كرۆكی كێشه‌كانه”.
له چه‌ند ڕۆژی رابردودا میدیا كوردییه‌كان ئه‌وه‌یان بلاوكرده‌وه، كه یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له كۆتا كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی خۆیدا بریاری “پشتگیری گۆڕانكاری داوه له سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان، ئه‌وه‌یان به یه‌كێك له رێگه‌كان بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان زانیوه”. بریاریشیان داوه ئه‌م پێشنیاره بخه‌نه به‌رده‌م به‌رپرسانی گۆڕان بۆ زانینی هه‌ڵوێستی بزووتنه‌وه‌كه.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، سامال عه‌بدوڵڵا، ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، سه‌باره‌ت به پێشنیاره نوێیه‌كه‌ی یه‌كێتی بۆ گۆڕانكاری كردن له سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان رایگه‌یاند: بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییه له‌هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان، پێكه‌وه و به یه‌ك پاكێج، نه‌ك ته‌نها یه‌ك سه‌رۆكایه‌تی.
ساماڵ عه‌بدوڵڵا جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، كرۆكی كێشه‌كانی هه‌رێم، سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمه نه‌ك په‌رله‌مان، بۆیه پێویسته ئه‌گه‌ر گۆڕانكاری بكرێت ده‌بێت گۆڕانكارییه‌كی گشتگیر بێت و هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه گۆڕانكاری تێدابكرێت.
ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌كی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان راشیده‌گه‌یه‌نێت، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به ته‌نها گۆڕانكاری له سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان ره‌تده‌كاته‌وه و قبووڵی ناكات و دژی ده‌وه‌ستێته‌وه.