نوچەنێت
سێ لایەنی سیاسی هه‌رێمی كوردستان نوێنه‌ری خۆیان بۆ كۆمیته‌ی گشتپرسی دیاری كرد، كه به‌پێی رێككه‌وتنی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ئه‌مساڵ ئه‌نجام ده‌درێت.
عه‌بدوڵڵا وه‌رتی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامیی كوردستان به ماڵپه‌ڕی فه‌رمی پارتی راگه‌یاند: سه‌رۆكایه‌تی ھه‌رێمی كوردستان داوای له ئێمه كردووه، نوێنه‌ری خۆمان بۆ كۆمیته‌ی گشتپرسی دیاری بكه‌ن، ئێمه‌ش نوێنه‌ری خۆمان دیاری كردووه، به‌ڵام جارێ پێمان باش نییه ناوه‌كه‌ی ئاشكرا بكه‌ین.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه باپیر كامه‌لا، سكرتێری پارتی كرێكاران و ڕه‌نجده‌رانی كوردستان به ماڵپه‌ڕی پارتی گوتووە، بەپێی داواکاری سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، ئێمه‌ش نوێنه‌رێكمان دیاری كردووه، كه “هاوكار مه‌حموود”، كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی بۆ ئه‌و كۆمیته‌یه دیاری كراوه”.
هەروەها ھەندرێن ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی حزبی شیوعیی كوردستان به رایگه‌یاند ”ئێمه‌ش وه‌كو حزبی شیوعیی كوردستان داوامان لێ كراوه، كه نوێنه‌ر دیاری بكه‌ین و من وه‌كو نوێنه‌ری حزبی شیوعی بۆ ئه‌و كۆمیته‌یه دیاری كراوم”.