نێچیرڤان بارزانی: کشتوکاڵ و پیشەسازی دەکەینە بەدیلی نەوت و گاز

0

نوچەنێت
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەرنامەیدایە زۆرترین وەبەرهێنەر رابکێشێتە هەرێم و سەرۆکی حکومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، دەرگای کوردستان بۆ وەبەرهێنانی بیانی کراوەیە و دەکرێت وەبەرهێنەران هەلی ئاسانکاری وەبەرهێنان لە کوردستان بقۆزنەوە.

وەبەرهێنەران دەڵێن، کردنەوەی گەورەترین پێشانگای گەشتیاری دەبێتە هۆکاری بەهێزکردنی وەبەرهێنان و بوژاندنەوەی کەرتی گەشتیاری لە کوردستان. دەشڵێت “بەرەو قۆناغێکی نوێ هەنگاو دەنێین، کە کشتوکاڵ و پیشەسازی بکەینە بەدیلی نەوت و گاز”.

ئەوە لەکاتێكدایە ساڵی رابردوو 765 مۆڵەتی وەبەرهێنان دراوەتە وەبەرهێنەران، شەش ملیار دۆلاریش سەرمایەی وەبەرهێنانی بیانی بوون.

کردنەوەی گەورەترین پێشانگای گەشتیاری لە هەولێر، هەوڵێكی دیکەی حکومەتی هەرێمی کوردستانە، بۆ گەیشتن بەو ئامانجەی، پێشانگایەک 200  کۆمپانیا لە 16 وڵاتەوە تیایدا بەشدارن.

 لە ساڵی 2006ـوە تاوەکو ساڵی پار مۆڵەتی 765 پرۆژەی وەبەر‌هێنان بەبەهای زیاتر لە 46 ملیار دۆلار دراوە، لەو پرۆژانە 47 یان، بەسەرمایەی شەش ملیار دۆلار، هی وەبەرهێنەری بیانی بوون.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت “بەرەو قۆناغێکی نوێ هەنگاو دەنێین، قۆناغێک کە پلانمان هەیە کەرتەکانی گەشتیاری، کشتوکاڵ و پیشەسازی بکەینە بەدیلی نەوت و گاز”.

جگەلە کەرتی گەشتیاری سەتان وەبەرهێن و کۆمپانیای بیانی لەکوردستان کاریان دەکرد، بەڵام بەهۆی شەڕی داعش و دۆخی هەرێمی کوردستان زیاتر لە نیوەی هەموو ئەو وەبەرهێن و کۆمپانیایانە هەرێمی کوردستانیان بەجێهێشت.

ئێستا حکومەت لەهەوڵدایە جارێکی دیکە ئەوان و هی دیکەش بۆ وەبەرهێنان رابکێشێتەوە. ساڵی 2017، بکاتە ساڵی خۆشی، پلانەکە بەجۆرێکە وەک ئەم وەبەرهێنە دەڵێت ساڵی 2017، ساڵی بوژانەوەی کەرتی تایبەت دەبێت. 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com