نوچەنێت
ئەمڕۆ هەینی لە سنووری خورماتوو بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو، پێشمەرگەیەک شەهید بووە و دوو پێشمەرگەی دیکەیش بریندارن.
عەقید کاوە غەریب حەمە ئەمین، بەرپرسی هەواڵگری لیوای پێنجی وەزارەتی پێشمەرگە بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند “بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 5-5-2017، لەکاتی گەڕانەوەیان لە فەوجێک لەسەر چەمی زەرگە و لە جاددە سەرەکییەکەی بۆ بنکەی لیوا، بۆمبێکی چێندراویان پێدا تەقیوەتەوە، کە بەداخەوە لەو رووداوە نەقیبێکی لیوای پێنج بەناوی جەمال فەتاح کەریم کە خەڵکی سەید سادقە شەهید بووە و عەمید کاوە تۆفیق حەمە ساڵح و پاسەوانێکی بریندار بوون”.
بەرپرسی هەواڵگری لیوای پێنجی وەزارەتی پێشمەرگە هەروەها گوتی “زۆر جار لەسەر ئەو جاددەیە رووداوی هاوشێوە روودەدات”.
شەهید نەقیب جەمال فەتاح کەریم، لە بەشی میرەی لیوای پێنج، زابتی کەل و پەلی سەربازیی بووە.

