نوچه‌نێت- هه‌ولێر
یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان رۆژی پێنجشه‌ممه 4-5-2017، داوای له نوێنه‌رانی كورد له په‌رله‌مانی عێراق كرد، به جددی كار بۆ پڕۆژه‌ی گشتپرسی له كوردستان بكه‌ن، داواشی له حكومه‌تی ناوه‌ند كرد، ده‌ست وه‌رنه‌داته بابه‌تی هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له ناوچه كوردستانییه‌كان.
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كانی ئه‌و حزبه، له گوته‌یه‌كیدا، له كۆنگره‌ی نۆیه‌می حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان له هه‌ولێر گوتی “گشتپرسی مافی ره‌وای گه‌لی كورده و ده‌بێت نوێنه‌رانی كورد له به‌غدا به جددی كار بۆ ئه‌م بابه‌ته بكه‌ن”. ئاماژه‌شی به‌وه كرد كه “كورد هه‌رگیز هه‌ستیان به دادپه‌روه‌ری و یه‌كسانی نه‌كردووه له عێراق، له هه‌موو سه‌رده‌مه جیاوازه‌كان و له‌گه‌ڵ گۆڕانی رژێم و سیستم و سه‌رۆكه‌كانیش، له سه‌رده‌می رژێمی به‌عسدا، مه‌ترسی گه‌وره له‌سه‌ر گه‌لی كورد هه‌بوو، ئازادی و مافه‌كانیان پێشێل ده‌كرا”.
هه‌روه‌ها گوتی، به‌غدا نایه‌وێت گوێ له كورد بگرێت، ناشیه‌وێت دان به‌وه‌دا بنێت كه كورد ئاڵای تایبه‌ت به خۆیان هه‌یه و ده‌بێت له ناوچه كوردستانیه‌كان هه‌ڵبكرێت، جه‌ختیشی كرده‌وه كه نابێت به‌غدا ده‌ست وه‌ربداته بابه‌تی به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاڵای كوردستان له ناوچه كوردستانییه‌كان.