نوچەنێت
گوته‌بێژى حكومه‌تی هه‌رێم رایدەگەیەنێت، لە ئێستادا وەزارەتى دارایی سەرقاڵى به‌رنامه‌یه‌كه بۆ پێداچوونه‌وه به پاشه‌كه‌وتی موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و دواتر ڕەوانەى ئەنجومەنى وەزیران دەکرێت بۆ بڕیاردان لەسەری.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 4-5-2017، سه‌فین دزه‌یی، گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له كۆنفرانسێکی رۆژنامه‌وانیدا لەبارەی پێداچوونه‌وه به‌پاشەکەوتی موچه رایگەیاند “تا ئیستا بڕیاری كاتی پیداچوونه‌وه به پاشه‌كه‌وتی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران نه‌دراوه، به‌ڵام وه‌زاره‌تی دارایی سه‌رقاڵی دیاریكردنی شێواز و ڕێژه‌ی پاشه‌كه‌وتی موچه‌یه”.
سەفین دزەیی هەروەها گوتی “هه‌ركات به‌رنامه‌ی خۆیان ئاماده كرد، ره‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌كرێت، ئه‌و كات رێژه‌ی پێداچوونه‌وه به پاشه‌كه‌وتی موچه دیاری ده‌كرێت”.