وەزیری تەندروستی: لە ماوەی چوار ساڵدا زیاترلە 500 لیژنەی لێکۆڵینەوە لەسەر ھەڵە پزیشکیەکان پێکهێنراوە

0

 نوچەنێت

وەزیری تەندروستی ھەرێم رایدەگەیەنێت، لە ماوەی چوار ساڵی رابردوودا  زیاترلە 500 لیژنەی لێکۆڵینەوەیان لەسەر ھەڵە پزیشکیەکان و سکاڵای ھاوڵاتیان پێکھێناوە. زیاتر لە 50 پزیشکو کارمەندی تەندروستیان داوەتە دادگا.

ئەمڕۆ پێنج شەممە 4-5-2017 رێکەوت حەمەرەشید، وەزیری تەندروستی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەکاتی بەسەرکردنەوەی کلینکێکی راوێژکاری لەسلێمانی لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند” لە ساڵی 2014 وە زیاتر لە 500 لیژنەی پزیشکیان پێکھێناوە”.

وەزیری تەندروستی گوتیشی “پێکهێنانی ئەو لیژنانەش ،بەشێکیان لەسەر سکاڵای ھاوڵاتیان بوون و بەشێکیشیان خۆمان پێکمان هێناوەن. سەرجەم ئەو لیژنانەش کەدروستمانکردوون،هەموویان لیژنەی زانستین و پزیشکیان تێدایە، لەئەنجامیشدا زیاتر لە 50 پزیشک و 40 کارمەندی تەندروستیمان داوەتە دادگا “

رێکەوت حەمەڕەشید، لەسەر کەیسى بڕینەوەى دەستى سەنا، لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانى دهۆک رایگەیاند”کە خەڵکی کەمتەرخەم دەستنیشانکراوە و  سێ کەس دەستگیرکراون و سزادراون ، هەروەها رێکارە یاسایی و زانستیەکانیش بەردەوامن”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com