خوێندنی باڵای هەرێم: ماوەی پێشکەشکردن بۆ خوێندنی ماستەرو دکتۆرا درێژکرایەوە

0

 نوچەنێت:تایبەت

گوتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا رایدەگەیەنێت، ماوەى پڕۆسەی پێشکەشکردن بۆ خوێندنی باڵا، لە زانکۆ حکومیەکانی هەرێمی کوردستان، بۆ سیمسته‌ری هاوینە بۆماوەی یەك هەفتە درێژکرایەوە.

پڕۆسەی پێشکەشکردن بۆ خوێندنی ماستەر و دکتۆرا لە زانکۆ حکومیەکان، بۆ سیمستەری هاوینە لە رۆژی دوشەممه 24-4-2017، دەسی پێکردوو بڕیاربوو تا 4-5-2017 بەردەوام دەبێت، بەڵام وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم، ماوەی پێشکەشکەشکردنەکەی بۆیەك هەفتە دواخست.

لەلێدوانێکی تایبەت بەنوچەنێت،عەباس ئەکرەم گوتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حکومەتی هەرێم  رایگەیاند، لەپێناو بەرژەوەندى گشتى و رەخساندنى دەرفەتى زیاتر بۆ خوازیاران، وەزارەت بڕیاردرا بۆ ماوەى یەک هەفتە پێشکەشکردن بۆ خوێندنی باڵا/ماستەر و دکتۆرا  لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان درێژبکاتەوە، واتە تا کۆتایی دەوامى رەسمى رۆژى پێنج شەممە رێکەوتى (11-5-2017) پرۆسەى پێشکەشکردن بەردەوام دەبێت.

لەبارەى وادەى تاقیکردنەوەى توانستى زانستى، عەباس ئەکرەم رونیشیکردەوە”تاقیکردنەوەى توانستى زانستى بۆ خوێندنى باڵا/ ماستەر بۆ ماوەى (1) یەک هەفتە دوادەخرێت،واتە لە رۆژى یەکشەممە رێکەوتى (21-5-2017) سەعات (10)ى بەیانى لە گشت زانکۆکان ئەنجام دەدرێـت،بەهەمان شێوە تاقیکردنەوەى توانستى زانستى بۆ خوێندنى باڵا/ دکتۆرا بۆ ماوەى (1) یەک هەفتە دوادەخرێت،واتە لە رۆژى دوشەممە رێکەوتى (22-5-2017) سەعات (10) ى بەیانى لە گشت زانکۆکان ئەنجام دەدرێـت”.

ئەو گوتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى گوتيشى” دەستپێکى دەوامى ئەکادیمی خوێندنى ماستەر و دکتۆرا بۆ سیسمتەرى هاوینەى ساڵى (2016-2017) وەکو خۆى دەمینێتەوە واتە لە سەرەتاى مانگى (7/تەموز) دەستپێدەکات”.

سەبارەت بە پێدانى مۆڵەتى خوێندن لەلایەن وەزارەتەکانەوە، ئاماژەبەوەدەدات،کە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بە نوسراوى رەسمى داواى لە سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیران کردوە، گشتاندنێک بۆ سەرجەم  وەزارەتەکان بکات بۆ پێدانى لارینەبون بۆ پێدانى مۆڵەتى خوێندن لە ناوەوەى هەرێم لەلایەن وەزارەتەکان بەپێى پلان و پێویستى خۆیان، تا ئەوکاتەى پەیڕەوى تایبەت  بەمۆڵەتى خوێندن لەلایەن سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیران، دەردەچێ.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com